ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,022
画像 104,904
書籍 19,343
関連ファイル 97,626
Video 1,401
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هاوارێک بۆ کورد - 01
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوارێک بۆ کورد - 01

هاوارێک بۆ کورد - 01
ناونیشانی بابەت: هاوارێک بۆ کورد/ بەشی یەکەم
نووسەر: هاوبیر

مێژووی مرۆڤایەتی نموونەی زۆری تێدایە کە کەسانێک بە ئاگایی و نائاگایی فرمانکەری گەلانی بێگانە بە خۆیان بوون، جا هەندێ جار ئەو نەتەوانە پێیانزانیوە و پاداشتیان کردوون و زۆر جارانیش دوای کارەکەیان، کۆتیان کردوون و کەماسییان پێیان کردووە.
نزیکەی سێزدە سەدە لەمەوبەر، لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا #کورد#ێک لە تەمەنێکی لاویدا ڕووداوێکی ڕاسان، جیهانی ئیسلامی و دنیای ڕاژاند، ئەویش بەهزادیان پەروینداد هورمز (718 - 755 ز.) بوو، کە بە # ئەبوموسلم خۆراسانی# ناسراو بووە. ئەم لاوە بە دۆستایەتی، فیت و هاندانی کەسێک لە نەوەی عەباسی مامی پەیامبەر، چووە ژێر باندووریان و هاوکاریان بوو لە سەرکەوتنی بزووتنەوە نهێنییەکەیان دژی دەسەڵاتداری ئەوکاتی جیهانی ئیسلام، کە خێڵی ئەمەوییە عارەبییە قوڕەیشییەکان بوو.
ئەبوو موسلیم لە خۆرهەڵاتی ئێرانەوە بە لەشکرێکی گەورەوە هات و لە سەرەتای ساڵی 750ز. دا لە شەڕێکی گەورە و خوێناوی، کە بە (‌شەڕی زاب) دەناسرێت لەبەر ئەوەی لەسەر ڕووباری #زێی گەورە# (زاب) لەنێوان هەولێر و موسڵدا ڕووی داوە، بەسەر لەشکری خەلیفەی ئەمەویەکاندا سەر کەوت، دەوڵەتەکەیانی ڕووخاند و کوشتارێکی زۆری لێیان کرد و لە جێی ئەوان عەبدوڵڵای کوڕی محەمەدی ناسراو بە خوێنڕێژ (سەفاح) ی لە عەباسییەکان کرد بە خەلیفەی موسڵمانان و خۆیشی لە خزمەتیاندا مایەوە.

$خوێنەری بەڕێز بڕوانە هەر لەو دەڤەرە (نەینەوا و دەوروبەری) :$
- ساڵی 612 پ.ز: لەشکری باوانی کورد (مادەکان) بە سەرۆکایەتیی کەیخەسرەوی دوو، دەوڵەتی دڕندەی ئاشووریی ڕووخاند و پاشاکەیان (شین شار و ئیشکون) ی لەناو برد.
- ساڵی 331 پ.ز: لەشکری گریک بە سەرۆکایەتیی ئەسکەندەری مەکەدۆنی، لەشکری فارسەکانی شکاند و هەزارانی لێ کوشتن و داریۆشی سێی پاشایانی ڕاونا و دواتر کوژرا (شەڕی گاوگامێلا)
- ساڵی 2017 ز: لە نزیکی هەمان شوێن، لەشکری پێشمەرگەی کوردان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، ڕۆڵێکی هەرە کاریگەریی لە جەنگی ڕزگارکردنی نەینەوا لەژێردەستی هێزێکی عارەبیی ئیسلامیی بینی. کەچی دوای تەنیا سێ مانگ و لە شازدەی ئۆکتۆبەری 2017دا (کە بە ئۆکتۆبەری ڕەش بە نێوبانگە) ، ئێراقییەکان وەکوو پیشەی هەمیشەییان، سەکەماتی و سپڵەیی خۆیان سەلماندەوە، بە هاوکاریی دەوڵەتان پەلاماری کوردستانیان دایەوە و زۆر شوێنیان داگیر کردەوە. خۆ ئەگەر ئیرادەی بارزانی و لە پشتییەوە کۆمەڵێک گیانفیدای کوردستان نەبوایە، دەویسترا نەخشەی کوردستان بسڕدرێتەوە.
سەرچاوەی سەرەکیی هێزەکەی ئەم کاک بەهزادی بە ئەبوو موسلیم بووە، تاسەی تۆڵەکردنەوەیەی مەوالێکان بوو، کە بە دەست عارەبە خۆ بەگەورەزانەکان، توندوتیژی، نادادپەروەری و کەمایەسیی زۆریان پێ دەکرا و لە ئاژەڵ نزمتریان دادەنان.
هەر کە بارودۆخی عەباسییەکان هاتە بار، تۆوی خۆ بەپیرۆززانینیان تێدا بووژایەوە و چەکەرەی کرد، ویستیان ببنەوە خاوەن حوکمی ڕەها. یەکەمین کەسێکیش کە بیریان لە لەناوبردنی کردەوە، ئەبوو موسلیم بوو، چون ئەو لە هەرە بەهێزترینەکان بوو و هێزەکەیشی زۆر لەوەی خەلیفە گەورەتر بوو.
گێرهارد کۆنتسێلمانی ڕۆژنامەنووس، نووسەر و خۆرهەڵاتناسی ئەڵمانی، ‌ کە چەندان پەڕتووکی لەسەر عارەب، ئیسلام و ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست نووسیوە، لە پەڕتووکێکیدا، کە نێوی (خەلیفە گەورەکان، سەردەمی زێڕینی عارەبستان) ە، پانۆرامایەکی مێژووی خەلافەتی ئیسلامیی نووسیوە و بەشێکی بۆ ئەبوو موسلیم تەرخان کردووە. لەو پەڕتووکەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەبوو موسلیم لە بەهاری ساڵی 754ز.دا نامەیەکی بۆ ئەبوجەعفەر ناردووە، کە وەکوو جێگرەوەی (سەفاح) تازە هاتۆتە سەر تەختی فەرمانڕەوایی و بە گومان و ناباوەڕییەوە هەڵسوکەوتی دەگەڵ ئەمدا دەکرد، تیایدا ویست و ئارەزووی ئەوەی دەربڕیوە، کە دەیەوێت لە خزمەتی فەرمانی خەلیفەدا بمێنێتەوە، بە مەرجێک کە واز لە ئیرەیی بهێنێت و ڕێی پێبدات کە دوور بکەوێتەوە لێی، دەنا لەبۆ پاراستنی خۆی لە دوور دەمێنێتەوە ... (نامەکە درێژ و پڕ مانایە) .
کۆنتسێلمان هەروەها دەنووسێت: خۆراسانی کە ناونیشانی وەزیری هەبوو، هەستی کردبوو کە عەباسییەکان ئەو تەنیا وەکوو ئامێرێک سەیر دەکەن، بە بکوژێکی دەزانن کە فەرمانێکی پۆلەتیکی پێ دراوە و نابێت تیرەیەک تێکبدات کە مافی بەرۆگری و دەسەڵاتیان هەیە.
لە وەڵامی ئەمەدا خەلیفە بە نامەیەک ویستوێتی دڵنیایی بدات بە ئەبوو موسلیم، بەڵام وەکوو کۆنتسێلمان دەڵێت:
''کاتێک ئەبوو موسلیم وەڵامەکەی خەلیفەی بە دەست گەیشت، لە گەڕانەوەدا بوو بۆ خۆراسانی نیشتمانی خۆی، کە لەوێ وەکوو والییەک بژی و دوور بێت لە کۆشک و دەسەڵاتی خەلیفە. واش دیارە لەو کاتانەدا هەستی بە پەشیمانی کردبێت لەو کوشتارە دڕندانانە‌ی ساڵانی ڕابوردووی ... ئەبوو موسلیم لەم بارە دڵتەنگییە ناخۆشەیدا دوا نامەی بۆ خەلیفە نارد. تێکستی نامەکە گەواهیی تێڕوانینی کەسێک دەدەن لە سووچ و گوناهەکەیدا هەستی ئەوەیە، کە قوربانیی هەڵخەڵەتاندنی عەباسییەکانه.
$دەقی نامەکەیشی ئاوایە:$
”من باوەڕم بە پیاوێکی خانەوادەی پەیامبەر بوو. دەبوایە ڕابەرم بێت بۆ ڕێگای خودا. باوەڕم وا بوو نێوەندگیرم بێت و لە ڕێی ئەوەوە بتوانم ڕاستێتی (هەقیقەت) بدۆزمەوە. بەڵام ئەو بەرەو ناڕاستیی بردم. ئەو قورئانی هەڵگێڕاوەتەوە و ڕاڤەی هەڵەی بۆ کردووە. ئەوەشی بە ئاگایی و مەبەست کردووە. ویستوویەتی دەوڵەمەند بێت و دەسەڵاتی هەبێت. بە ناوی خوداوە فەرمانی بە من کردووە کە شمشێر ڕابکێشم. منیش دەبوایە هەرچی هەستی بەزەیی هەیە لە دڵ وەلای بنێم. نەدەبوایە هیچ داوایلێبوردنێک لە دوژمن بسەلمێنم و هیچ لێخۆشبوونێک ڕێپێدراو نەبوو. من هەمووشتم کرد تا ڕێگا بکەمەوە بۆ ئەوەی خانەوادەکەتان دەسەڵات وەربگرێت. لەپڕێکدا خودا لەو شاشییە ڕزگاری کردم. تەنیا پەژیوانی و تۆبەکردنم ماوە لەو ستەمە‌ی کردوومە. ئەگەر خودا بە بەخشندەیی خۆیم لەگەڵدا بکات، ئەوا دووبارە بە میهرەبانی دەمپارێزێت. بەڵام ئەگەر سزام دەدات، دەبێت گوێڕایەڵی دادەوەرییەکە‌ی بم.
$کۆنتسێلمان دەنووسێت:$
ئەبوجەعفەر بەرگەی ئەم نامەیەی نەگرت. بۆ فێڵێک دەگەڕا کە ئەبوو موسلیمی پێ بگێڕێتەوە لای خۆی ... بە بەرتیلدان ویستی ئەو کەسە نزیکانەی لەتەکیدا بوون و دەیانویست لە عەباسییەکان دوور کەونەوه، فریو بدات، تا ئەوانیش وا بکەن بیگەڕێننەوە لای خەلیفه. هەوڵەکان‌ سەریانگرت و ئەبوو موسلیم بە و بەڵێنە شەرەفانەی خەلیفە باوەڕی کرد و‌ بە لەشکرێکی چەند هەزار کەسییەوە گەڕایەوە لای و هیچ لە یاوەرانیشی لە مەترسی ئاگاداریان نەکردەوە.
باشتر وابوو ئەو سیاسەتمەدارە بیزانیبایە کە چەند بەخێرایی ژیانی کەسێک دەکوژێندرێتەوە، کەچی ئەو بۆ پاراستنی خۆی بڕوای بە کاریگەریی لەشکرێکی گەورە هەبوو. لەشکر بە ناو شاردا ڕۆیشتن و تا بەردەم کۆشکی خەلیفە هاتن و لە چواردەوری کۆشک دامەزران، بەڵام بە تەنیا خۆی ڕێگەی پێ درا بچێتە کۆشکەوە.
خەلیفە بە وشەگەلێکی دۆستانە بەخێرهاتنی بنیاتنەری ڕاستینەی دەوڵەتی عەبباسیی کرد. سوپاسی کرد بۆ ئەو خزمەتە دڵسۆزانانەی. لە کاتی ئاخاوتنیاندا خەلیفە ئاماژەیەکی دا و پێنج پیاو هاتنە ژوور و پەلاماری ئەبوو موسلیمیان دا و خستیان. خەلیفە قسەی پێوت و بە بێباوەڕترین بێباوەڕەکانی دانا ... و ژوورەکەی جێ هێشت. پیاوەکانیش بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان کرد.
نووسینی کۆنتسێلمان تەواو.
دوای ئەو ڕووداوە شەرمهێنە، کەسایەتییە نزیکەکانی خەلیفە ‌نازناوی ناشیرینی وەکوو ستەمکار و خاوەن تاوان (ئەبوو موجریم) یان بە ئەبوو موسلیمەوە لکاند. تەنانەت شاعیری دەربار، ئەبوو دولامە، لە هۆنراوەیەکیدا هەر بە سووکایەتیکردن بە خۆیەوە ناوەستێت، بەڵکوو بەردەبێتە باووباپیرانیشی و هەموو کوردان بە ناپاک و ستەمکار ناو دەبات و لەسەر ئەوە پاداشتیش وەردەگرێت.
هەموو مێژوونووسانی ئیسلام و عارەب ئەو ڕاستییە دەزانن، کە ئەوە‌ سوپای گورزوەشێنی پیاوێکی کورد بوو، کە زۆر لە هێزی خەلیفە‌ بەهێزتر بوو، توانی دەوڵەتی دڕندەی ئەمەوی داڕووخێنێت. بەڵام دوای ئەو سەرکەوتنە، سەرداری کورد لەسەر سینییەکی زێڕ کلیل و جڵەوی فەرمانڕەوایەتیی پێشکەشی ئالی عەباس کرد و کردیانی بە سەرۆک و سەرگەورە‌ی خۆی، ئیدی بە ئەقڵی کێدا دەچێت چاوەڕوانی ئەو ناپاکییەی لێ بکات، وا بە ئاسانی لەناو ببردرێت؟ ئەوەشی کە دەگوترێت گوایە ئەبوو موسلیم کاری وای کردووە خەلیفەی لە خۆی ڕەنجاندووە و لەوەشەوە مافی ئەوەی پێ دەدەن کە وای بەسەردا هێناوە، بە شەرعیکردنێکی ناڕەوایە، چون لە ڕاستیدا و وەکوو کۆنتسێلمانیش دەڵێت: ئەبوو موسلیم ئومێدی ئەوە بووە کە عەباسییەکان ڕێگای هەق و خوداناسیی نیشان بدەن، بۆیە وا چۆتە خزمەتییانەوە. بەڵام وادیارە نەک ڕێگای ڕاستێتییان پیشان نەدا، بەڵکوو هەرئەوەندە ڕێزیان گرت تا دەسەڵاتیان وەرگرت و بارودۆخەکەیان بۆ هاتە بار. ئیدی ئەویش لە کردەوەکانی عەباسییەکان بێزار ببوو و ئەو باوەڕەشی پێیان نەما کە ئەوانە بتوانن لە خودای نزیک بکەنەوە، بۆیە ناڕەزاییەکانی نەشاردۆتەوە و بە نامە بۆ خەلیفەی ناردووە. ‌‌لە کۆتاییدا ئەو خۆبەخزمزانانەی پەیامبەری ئیسلام، لەبری پاداشت، بە پیلانێکی نامەردانە، لە ماڵی خۆیاندا سەریان لێ کردەوە و وەک شانازییەک لاشەکەیان بە خەڵکی نیشان دەدا.
ئەمە لە کوورتترین مانایدا، بەڵگەی حاشاهەڵنەگری بڕوانەبوونی ئەوانە بە پەیامی پەیامبەری خودا. لەوەش ئابڕووبەرانەتر ئەوە بوو، ئەوان هەر تەنیا بە کوشتنی ئەو دڵیان ئاو ناخواتەوە و پەلاماری هەموو کوردان دەدەن و بە ناپاکیان دادەنێن. ئەمە لە کاتێکدا‌ خۆیان دەستدرێژکەر و داگیرکەری وڵاتی کوردان بوون. لای ئەوان، کوردان‌ جگە لەوەی ئەوە هەر هیچ نابێت بیریش لەوە بکەنەوە کە‌ سەروەر، یاخود لە پلەوپایەی ئەواندا بن، تەنیا مافی خزمەتکردنیان هەیە. زۆر جارانیش دوای ئەوەش کە ملکەچی فەرمانە ناماقووڵەکانیشیان دەبن، دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکەن کە لە هەر کات و ساتێکدا کاریان پێیان نەما، بەبێ هاوار و قیژە، ملیان درێژکەن و بیخەنە بەردەم شمشێرە ژەهراوییەکانیان، تا بە لوتف و کەرەمی خۆیان بۆیان بپەڕێنن. کە بەداخەوە ئەم بۆچوونە تا ئەم ساتەش ‌پانتاییەکی فراوانی لە بیرکردنەوەی زۆربەیاندا هەیه.
بێچاوێنی بێت! نەتەوەی کورد تا هەنووکەش لە بواری خزمەتی ئەوی دیدا سەرمەشقە، کە ئەوەش لە هێڕبوونی بە ئایدیا گشتگیرە پیرۆزڕاگیراوەکانەوەیە کە مرۆڤی کوردی لە خۆی نامۆ کردووە و لە گرنگیی حوکمی خۆبەخۆی دوور خستۆتەوە و تووشی دەردی کوشندەی بێدەوڵەتیی کردووە.
مرۆڤناسانی شارەزا سەلماندوویانە، تاک تەوەری سەرەکی بوون و تاکە هۆکاری ئەرێنیی هەموو گۆڕانکارییەکانە. جا کە تاکی کورد ئەوەی زانی، ترس و تاسانی لە توڕدانی هەر هزرێک، کە هۆشی هێڕ بکەن و ئەو پایەیەی بلەقێنن، نامێنێت و هەوڵی خۆخوێندنەوە و خۆدۆزینەوە دەدات. بەوەش ئارامییەکی وای دەبێت و دەکارێت خۆی بە سیستەمێکەوە سەرقاڵ بکات، کە ژیانی کۆمەڵگەکەی ساز و سەقامگیرتر بکات.[1]
=KTML_Bold=بە دەسکارییەوە لە پەڕتووکی (مرۆڤ و ئافراندن) ی نووسەر وەرگێڕاوە=KTML_End=
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは342表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 21-05-2023
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 21-05-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 履歴
プロヴァンス: ホラーサーン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( سارا سەردار 21-05-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سروشت بەکر ) på 21-05-2023
最近の( سارا سەردار )によって更新この商品: 10-07-2023
URL
このアイテムは342表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.139 KB 21-05-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,022
画像 104,904
書籍 19,343
関連ファイル 97,626
Video 1,401
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - ストーリー

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.422 秒(秒) !