دەستێ شەرع بیبڕێ، خوێنی نییە.
شەرع: مەبەست لە یاسا و ڕێسای ئایینییە، (بەپێی یاسای ئایینیی، هەر کەسێک دزی بکات، دەستی دەبڕدرێت) هەر بڕیارێکیش دەسەڵات بیدات، بەسەر کۆی ئەندامانی گەلدا دەچەسپێت، هەر سزایەکیش دەوڵەت بیدات یەخەی کەس ناگیرێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە تۆڵەیەک لەسەر هەق بێ گەر کوشتنیش بێ، سزای نییە.[1]