لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە سێکتەری کشتوکاڵ، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 2 ملیار و 771 ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندرووستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.
ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت. [1]