#ئاری هەرسین# ڕایگەیاند، بە بڕیارێکی شەخسی دەستی لە ئەندامێتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی کێشاوەتەوە، دەشڵێت، وازهێنان لە پارتی وازهێنان نییە. لە کوردایەتی و سیاسەت.
ئاری هەرسین، کادیری پێشکەوتوی پارتی و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی ئەو حزبە لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، لە نووسینێکدا ڕایگەیاند، لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەموو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە. [1]