دیوێکم بوو لە دیوەڵان، ئەویش هاتە سەر باری کوندەڵان.
دیو: ژوور، دیوەڵان: دیوەخان، کوندەڵان: جێگەیەکی نسرم کوندەی ئاوی لێدادەنرێت بۆ ئەوەی سارد بێت (فەرهەنگی خاڵ) ، پەندەکە کەسێکی هەژار و دەستکوورت ئەیڵێت کە ماڵ و منداڵی زۆری هەبێ، کورد وتەنی خێزانداربێت، جێگەی ژیانی و گوزەرانی باش نەبێت.[1]