ڕۆژێک کەڵەشێریی، لە سەد ڕۆژ مریشکیی چاکترە.
کەڵەشێر گورجوگۆڵ و توند و شەڕانییە بەرانبەر بەوانەی کە بەگژیان دەچن، بەڵام مریشک هێمن و لەسەرخۆ و لاشەڕە، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە لە ژیاندا هەر کەس ستەمی لێکردیت ڕازیمەبە و بەرانبەری بووەستە و تۆڵەی لێبکەرەوە، هەر چەندە مرۆڤ کەم بژیی بەڵام سەربەرزانە بژیی، باشترە لەوەی زۆر بژیی و ژێردەست بژیی.[1]