#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# سەردانی ئەنوەر دۆڵانی دەکات
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندرووستی و لەنزیکەوە پرسین لێی، لە شاری #سلێمانی# شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین ئەنوەر دۆڵانی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دڵخۆشی خۆی بە باشبوونی تەندرووستی ئەنوەر دۆڵانی دەربڕی و خەبات و قوربانیدانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەرز نرخاند و ڕایگەیاند سەرجەم تێکۆشەرانمان مایەی شانازی ئێمەن و درێژەپێدەری کاروانی خەباتی پڕ سەروەریان دەبین. [1]