با نەبوو باران بوو، باران نەبوو ئاخری زەمان بوو.
بارودۆخی ئاوهەوا لە و ئیدیۆمەدا زۆر جوان بەکارهاتووە، کۆمەڵێک پڕوبیانووی بۆ ئەنجام نەدانی کارێک هێناوەتەوه، ئەو کاتەی دونیا کپە و بای هەڵ نەکردووه، ئەوا بارانە و تەڕ دەبین، ئەگەر بارانیش نییە ئاخری زەمان بوو، ئەوە وەکوو گوزارشت بۆ خراپی بارودۆخی ئەنجامدانی کارێک بەکاردەهێنرێت یان بۆ بیانوو دۆزینەوە و هێنانەوە بۆ نەکردنی کارێک.[1]