ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 アーキビスト
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  536,934
画像
  109,457
書籍
  20,223
関連ファイル
  103,712
ビデオ
  1,531
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   合計 
234,723
コンテンツの検索
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
شا هومبابا؛ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان کێ بووە؟
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

شا هومبابا؛ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان کێ بووە؟

شا هومبابا؛ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان کێ بووە؟
ناونیشانی بابەت: شا هومبابا؛ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان کێ بووە؟
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#
‌نەتەوەی #ئیلامییەکان# یەکێکە لەو نەتەوانەی، کە ‌نەتەوەی کوردی ئێستەی لێ پێکهاتووە، واتا ‌ (ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون) ، و ئەم نەتەوە دێرینە لە ‌سنووری پارێزگاکانی، وەکوو: پارێزگای ئیلام و خۆزستان و #کرماشان# و پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری و پارێزگای گوهگیلویە و بوێر ئەحمەد و ناوچە کوردییەکانی پارێزگای بۆشیهر و ناوچە کوردییەکانی پارێزگای فارس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی چەقی وڵاتی زاگرۆسی کۆن (کوردستان) ی ئێستادا ژیاون. نەتەوەی ئیلامییەکان خاوەنی شارستانییەتێکی مەزن بوون لە مێژووی کۆنی مرۆڤایەتیدا و مێژووی دێرینی کورداندا.
نەتەوەی ئیلامییەکان یەکێکە لە نەتەوە دێرینەکانی لقی زاگرۆسی ڕەگەزی ئاریایی و یەکێکە لەو نەتەوانەی، کە نەتەوەی ئێستای کوردانی لێ پێکهاتووە، واتا باوک و باپیرانی کوردانی ئەمڕۆن، بەڵام بەداخەوە بەشێک لە شوێنەوارناسان و مێژوونووسان دەیانەوێت، ئەو مێژووە دێرینەی کورد لە مێژووی کۆنی کوردستان داببڕن، کە گوایە نەتەوەی ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی نەبوون و تەنیا نەتەوەێکی دێرینی سەربەخۆ بوون، بەڵام لەڕاستیدا نەتەوەی ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانییە و مێژووەکەی بەشێکە لە مێژووی دێرینی کوردستان، یەکەم نەتەوەن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نووسینیان داهێناوە، بەوەش مێژووی مرۆڤایەتییان گۆڕی، هەروەها ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان لە ساڵی (2700پ.ز) لەلایەن شا هومبابا (2700- 2680پ.ز) دامەزرا و شاری شووش پایتەختی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان بووە، کە ئێستا شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای خۆزستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان چەندان جار لەگەڵ دەسەڵاتدارە دێرینەکانی وڵاتی ئێراقی ئێستا تووشی جەنگ هاتووە و چەندان جار خاکی یەکتریان داگیر کردووە، لە ساڵی (2426پ.ز) یەکێک لە شاکانی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان لە خانەوادەی شاهانەی ئاوانییەکان، هێرشی کردە سەر دەوڵەتە شاری ئووری یەکەمی سۆمەری و داگیری کرد، لەو هێرشەدا شا بالولو (2426- 2464پ.ز) شای دەوڵەتە شاری ئووری یەکەمی سۆمەریی بە دیل گرت، بەوەش کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە شارە هات و بۆ ماوەی (326) ساڵ بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان ، بەڵام هەندێ سەرچاوەی مێژوویی دەڵێن بۆ ماوەی (356) ساڵ بووە، کە دەکەوێتە نێوان ساڵانی (2100- 2426پ.ز) ، یان دەکەوێتە نێوان ساڵانی (2070- 2426پ.ز) ، کە سێ کەس لە شاکانی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان لە خانەوادەی شاهانەی ئاوانییەکان فەرمانڕەوایی دەوڵەتە شاری ئووری یەکەمی سۆمەریی کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن دەوڵەتە شاری کیشی دووەم، کۆتایی بە دەسەڵاتداریی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان لە خانەوادەی شاهانەی ئاوانییەکان هات، هەروەها ماوەی دەسەڵاتداریی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان نزیکەی (2181) ساڵ، یان (2180) ساڵ بووە، کە ئەکاتە نێوان ساڵانی (2700پ.ز- 520 پ.ز، یان 519 پ.ز) . لەو ماوە درێژەدا نزیکەی (126) کەس فەرمانڕەواییان کردووە، کە سەر بە (7) خانەوادە (بنەماڵە) ی شاهانەی نەتەوەی ئیلامییەکان بوون، بەڵام دوو شای سەرەتای دەسەڵاتدارێتیی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان سەر بە هیچ لەو (7) خانەوادە شاهانەیە نەبوون، کە ئەوانیش شا هومبابا (2700- 2680پ.ز) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان و شا هومبان شۆتور (2680- 2580پ.ز) ی کوڕی بوون، هەروەها ئەو حەوت خانەوادە شاهانەی، کە لە ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان فەرمانڕەواییان کردووە، ئەوانە بوون:
$یەکەم:$
خانەوادەی شاهانەی ئاوانییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (2580پ.ز- 2100پ.ز، یان 2070پ.ز) و بۆ ماوەی (510) ساڵ یان (480) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، لەو ماوەیەدا نزیکەی (17) کەس لەو خانەوادە شاهانەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$دووەم:$
خانەوادەی شاهانەی سێماشکییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (2100پ.ز، یان 2070پ.ز- 1928پ.ز) و بۆ ماوەی (172) ساڵ، یان (142) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، نزیکەی (17) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$سێیەم:$
خانەوادەی شاهانەی ئایپارتیدییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتداریەتیان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (1970پ.ز- 1500پ.ز) و بۆ ماوەی (470) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، نزیکەی (30) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$چوارەم:$
خانەوادەی شاهانەی کیدینیودییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (1500پ.ز- 1400پ.ز) و بۆ ماوەی (100) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، نزیکەی (5) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$پێنجەم:$
خانەوادەی شاهانەی ئیگێهالکیدییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (1400پ.ز- 1200پ.ز) و بۆ ماوەی (200) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، نزیکەی (13) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$شەشەم:$
خانەوادەی شاهانەی شوتروکیدییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (1200پ.ز- 970پ.ز) و بۆ ماوەی (230) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە، نزیکەی (13) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
$حەوتەم:$
خانەوادەی شاهانەی شانشینی هومبان- تەهریدییەکان (ئیلامییە نوێیەکان) ، کە ماوەی دەسەڵاتدارێتییان ئەکەوێتە نێوان ساڵانی (970پ.ز- 520پ.ز، یان 519پ.ز) و بۆ ماوەی (450) ساڵ، یان (451) ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە و نزیکەی (31) کەس لەو بنەماڵەیە فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانیان کردووە.
شا هومبابا (2700- 2680پ.ز) یەکەمین دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانە، کە ناوی لە داستانی گەلگامێشدا بە خواوەند هاتووە، خواوەند هومبابا بەپێی بیروباوەڕی سۆمەرییەکان یەکێک بووە لە خواوەندە گەورەکانی سۆمەری، کە لەناو دارستانی دارە ئەرزی سوورە چنارەکانی شاخی لەبنانو ژیاوە، کە لەڕاستیدا دارستانی داری ئەرزی سوورە چناری شاخی لەبنانو، ئەکەوێتە شاخەکانی یەکێک لە کەنارەکانی لەو دوو لقەی، کە ڕووباری فەرهات (فورات) ی لێ سەرچاوە ئەگرێت و ئەکەوێتە باکووری وڵاتی میزۆپۆتامیا، لە سنووری باکووری کوردستان، دواتر هومبابای خواوەند لەگەڵ گیلگامێش (2776- 2650پ.ز) شای دەوڵەتە شاری ئوروک بووە، کە یەکێکە لە دەوڵەتە شارەکانی سۆمەرییەکان و ئەینکندۆی هاوڕێ و هاودەمی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە و دوای شەڕێکی سەخت، گیلگامێش و ئەینکندۆ توانییان خواوەند هومبابا بکوژن و بەشێک لە دارە ئەرزی سوورە چنارەکان لە شاخی لەبنانو ببڕن و لە ڕێگەی ڕووباری فەرهات (فورات) بەرەو شاری ئوروک و نیپپور لە خوارووی وڵاتی میزپۆتامیا ڕەوانەی بکەن، بەڵام لەڕاستیدا ئیمپراتۆر هومبابا (2700- 2680پ.ز) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان بووە، کە لە ساڵی (2700پ.ز) دایمەزراندووە و نەزانراوە ئیمپراتۆر هومبابا (2700- 2680پ.ز) لە ساڵی چەندی سەدەی (28پ.ز) لەدایک بووە، بەڵام زانراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی چەقی وڵاتی زاگرۆسی کۆن (کوردستان) ی ئێستا لە دایک بووە و خانەوادەکەی، کە ناوی نەزانراوە، یەکێک بووە لە خانەوادە ناودارەکانی ئەوکاتەی ناو نەتەوەی ئیلامییەکان.
شا هومبابا (2700- 2680پ.ز) ، کە بە دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان ناسراوە، بیری لە دامەزراندنی ئیمپراتۆرێک بۆ نەتەوەکەی کردووەتەوە، ئەوە بوو لە ساڵی (2700پ.ز) ئیمپراتۆریای ئیلامییەکانی دامەزراندووە، خۆی بووە بە یەکەم شای ئەو دەوڵەتە دێرینەی کوردان و دەستی کردووە بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی و بازرگانیکردنی ئەو سەردەمەی وڵاتەکەی پێشخستووە و خۆشگوزەرانیی بۆ نەتەوەکەی دەستەبەر کردووە و ئاساییشی بەرقەرار کردووە، هەروەها پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ دەوڵەتە شارەکانی سۆمەرییەکان لە وڵاتی میزۆپۆتامیای دێرین درووست کردووە، بەڵام نەزانراوە لە تەمەنی چەند ساڵیدا بووە کاتێ لە ساڵی (2680پ.ز) دا کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش دوای (20) ساڵ لە فەرمانڕەواییکردنی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان، کە زانراوە لە شاری شووشی پایتەختی ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش ئەسپاردەی خاک کراوە، لە دوای خۆیشی کوڕەکەی بە ناوی شا هومبان شۆتور (2680- 2580پ.ز) بووە بە دووەم شای ئیمپراتۆریای ئیلامییەکان.
$سەرچاوەکان:$
1- خەسرە و گۆران: کوردستان لە ‌مێژوودا، چاخە ‌کۆنەکان (100هەزار ساڵ پ.ز- 400 ی زایین) -وە: ئاسۆ کەریم- بەرگی یەکەم- هەولێر2001ز.
2- قادر ئەحمەدی: کورد و مێژوو- سلێمانی 2005ز.
3- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی- سلێمانی 2005ز.
4- مەنسووڕ مەخدوم: گرنگیی کورد و کوردستان لە ‌قۆناغە مێژووییەکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاریە-وە: ڕەفعەت مورادی- هەولێر 2008ز.
5- سەید کەمال ئیبراهیمی: کوردستان پێش لە ڕووخاندنی نەینەوا-سلێمانی 2008ز.
6- حەبیبوڵای تابانی: زنجیرە لێکۆڵینەوەکانی (هاونەتەوەیی کورد و ماد) (چاوگە-ڕەگەز- مێژووی شارستانییەت) - وە: جەلیل گادانی- هەولێر 2010ز.
7- ڕوقیە ‌بهزادی: ئاریایی و نائاریایی لە ڕوانگەی کۆنی مێژوودا- وە: فەرهاد خۆشناو- هەولێر 2011ز.
8- د . جەمال ڕەشید ئەحمەد و د . فەوزی ڕەشید: مێژووی کۆنی کورد- وە: ملکۆ کەلاری- سلێمانی 2011ز.
9- د . یوسف مەجید زادە: مێژووی شارستانییەتی میزۆپۆتامیا/ بەرگی یەکەم- وە: سەمیر حوسىێن- سلێمانی 2012ز.
10- ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام- وە: سەڵاحەدین ئاشتی- سلێمانی 2013ز.
11- عومەر ئیسماعیل مارف: تۆمارەکانی مێژوو- سلێمانی 2013ز.
12- سۆران حەمەڕەش: کورد کێیە؟- لەندەن 2013ز.
13- کەلسومە جەمیل عەبدلواحید: مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی نزیک-هەولێر 2015ز.
14- باقر یاسین: ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆری و تاکباوەڕیی لە ‌ئێراق- وە: سەباح ئیسماعیل- سلێمانی 2015ز.
15- باقر یاسین: کەسێتیی تاکی ئێراق- وە: سەباح ئیسماعیل- سلێمانی 2016ز.
16- کۆمەڵێک نووسەر: داستانی گیگامێش- وە: شاسوار هەرشەمی-سلێمانی 2017ز.
17- باقر یاسین: مێژووی خوێنڕێژیی لە ئێراقدا- وە: سەباح ئیسماعیل-تاران 2019ز.
18- هورمزی بیگلەری: چیانشینانی زاگرۆس-وە: حەمەی حەمە سەعید-تاران 2019ز.
19- ئینتەرنێت- ویکیپیدیای ئازاد.[1]

この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは749表示された回数
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 21-06-2023
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 21-06-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 履歴
プロヴァンス: 東クルディスタン
都市: Kirmanshah
都市: イラム
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( سارا سەردار 24-06-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 24-06-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 24-06-2023
URL
このアイテムは749表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.178 KB 24-06-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
ニザーミー
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  536,934
画像
  109,457
書籍
  20,223
関連ファイル
  103,712
ビデオ
  1,531
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   合計 
234,723
コンテンツの検索
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:2.922 秒(秒) !