ئایا دەتزانی لاقی هەموو مرۆڤێک ڕۆژانە 235 مللیتر ئارەقە دەکات؟ بێگومان کاتێک پێڵاو لەپێ دەکەیت، لاقەکانت زیاتر ئارەقە دەکەن و کاتێک گۆرەوی لەپێ ناکەیت، ژینگەیەکی لەبار بۆ جۆرە بەکترییایەکی تایبەت درووست دەکەیت کە لە لاقەکانتدا گەشە دەکەن و پێستت تووشی نەخۆشی دەبێت، بۆیە پێویستە لە کاتی دەرچوون بۆ دەرەوە، یاخود لە کاتی پیاسەدا گۆرەوی بکەیتە پێ و بە بێ گۆرەوی پێڵاو لە پێ نەکەی. [1]