ئاستی هۆشیاریی هەموو منداڵێک تا تەمەنی 7 ساڵی جێگیر دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا منداڵ لەو ڕۆژەوە کە لەدایک دەبێت تاوەکوو تەمەنی 7 ساڵی، ڕەوتی گەشەکردنی زۆر لەبارە و لەم تەمەنەدا دەتوانی کار لەسەر منداڵەکەت بکەیت بۆ ئەوەی لە ڕووی وهۆشیارییەوە ئاستی بەرز بێ.
زۆربەی شارەزایانی بواری پەروەردە پێیان وایە، پێویستە منداڵان تا تەمەنی 7 ساڵی فێری ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا ببن، فێربوونی مۆسیقا دەبێتە هۆی ئەوەی لە زۆربەی بوارەکاندا کارامە و شارەزا ببن. [1]