بە گوێرەی زانیارییەکانی پزیشکان، سەرجەم خواردنەوە گازییەکان هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر شەکرن، ئەم تایبەتمەندییە زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت و وا دەکات، بە شێوەیەکی ناسرووشتی جەرگ ڕێژەیەکی زۆر ئانسۆلین درووست بکات.
خواردنەوە گازییەکان، بەتایبەت بۆ منداڵان، زیانی یەگجار زۆریان هەیە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی وزەیان، جگە لەم حاڵەتە ئەو منداڵانەی خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە، باڵایان وەک پێویست گەشە ناکات و جەستەیشیان لە گەشەکردنی سرووشتی دەوستێت. [1]