پیاو کە ناچاربوو سەربە ماڵی دوژمندا دەگرێ.
کۆمەڵگەی چینایەتی بەشی زۆری مرۆڤەکان دەچەوسێنیتەوە، ستەم و نادادیان بەرانبەر دەکات، بۆیە کاتێک مرۆڤ لەسایەی دەسەڵاتێکی وادا زیانبار دەبێت، سەر بەهەموو کونێکدا دەکات، بۆ ڕزگاربوونی. پەندەکە واتە: هەندێک دۆخ مرۆڤ ناچاردەکات کە پەنا بۆ دوژمن بەرێ، لەپێناوی ڕزگاربوونیدا. [1]