بەخوا گەمبۆری خوێڕییە
لە #کەرکووک# وتراویشە: گەموڕی خوێڕییە، بەنێرینەی سەگ دەوترێت: گەمبۆر، گەموڕ، گەماڵ، گۆر، گۆڵ، گەمبۆز، بۆ پیاوێکی کەتەی، زڕتەی، قەبارە و کەڵەش گەورەی بێ کەڵک و خراپ دەوترێت: بەخوا گەمبۆرێکی خوێڕییە، هەندێجار تەنیا وتراوە: گەمبۆرە یان گەمبۆزە. [1]