پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 523,059
画像 105,777
書籍 19,704
関連ファイル 98,652
Video 1,420
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لەپێناو کێشانی پۆرترێتێکی سەرڕاستانەتردا بۆ نەوشیروان مستەفا- بەشی یەکەم
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیروان عه‌بدول

سیروان عه‌بدول
سیروان عەبدول

#نەوشیروان مستەفا# خەریکە دەکرێت بە ئایکۆن. خەریکە دەکرێت بە ناوێکی وا درەوشاوەی ناو مێژووی سیاسەتی کوردیی کە ئەو پیاوە بە هیچ کلۆجێک شایەنی نییە. هەر کاتێک لە کۆمەڵگەیەکدا، دوای مردنی سیاسەتمەدارێک، هەوڵ هەبوو بۆ پێداهەڵدانی ناڕەخنەییانە و، کێشانی وێنەیەکی فووتێکراوی لەخۆنەچوو بۆی، لەوێدا زەرورەتێک هەیە بۆ باڵانسدانەوەی وەسفە موبالەغەپێکراوەکان و، بۆ پێداگریی لەسەر هەڵسەنگاندن بە عەقڵی ڕەخنەییانە و، بەرچاوخستنی سەرڕاستانەی بایۆگرافیای سیاسیی سیاسەتمەداران.

ئۆپۆزیسیۆنی دژە جیاوازیی بیروڕا
چەند ساڵێک پێش ئێستا، کاتێک فەرماندەیەکی سەربازیی ینک، وەک سەرۆک باندێکی مافیایی، چەکدارەکانی خۆی ناردە سەر گردی زەرگەتە و دایە بەر دەستڕێژ، یەکێک لە ناوە دیارەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان هێرشەکەی وەک «هێرش بۆ سەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا» وەسف کرد. ئەو کەسە بە جیدی ئەو قسەیەی دەکرد، بەڵام هەر کەسێک کە کەمێک ئاگاداری مێژووی نیو سەدەی ڕابوردووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بێت، بۆی هەیە وا تێبگات کە ئەو کەسە وەک (ئایرۆنییەک) بۆ مەسخەرەکردن بە نەوشیروان مستەفا ئەو قسەیەی کردووە. ئاخر ئەگەر ڕێبازی سیاسیی سیاسەتکارێک لەسەر بنەمای ڕەفتاری سیاسیی ئەو کەسە شەکڵ بگرێت، ئەوا نەوشیروان مستەفا لە کەسە هەرە بەرچاوەکانی ناو سیاسەتی کوردییە کە هەڵکوتانەسەر نەیاری سیاسیی و هێرشی چەکدارانە بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆن و کوشتنی ئەندامانیانی بە کارێکی ڕەوا و درووست زانیوە.
ئەو جگە لەو زیادەڕۆییە گەورە و (دیلکوشتن) و «پەرێزپاکیی»ەی کە لە (قەڕناقە و پشتئاشاندا) بەرانبەر بە ئەندامانی حیزبی شیوعیی کردی و هیچ کاتێک پەشیمانیی لێ نیشان نەدا. یەکێک لە موفارەقەکانی زەمەن ئەوەیە کە ڕێک خودی نەوشیروان مستەفا لە سەرەتای دووهەزارەکاندا، ڕێک بە چەشنی ئەو کەسەی سەرکردایەتیی ینک، چەکدارەکانی خۆی ناردە سەر گردێک لەو شارەدا و حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی شاربەدەر کرد، تەرمی پێنج کوژراوەکەیانی زەوتکرد و دانی بە شارەوانیی بیاننێژێت. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو سەردانی گۆڕەکەیانی لە خانەوادەکانیان قەدەغە کرد، و تا مردیش پێی وا نەبوو مافی نەبوو کارێکی وا بکات، یان ئەوەی کردی تاوان و زیادەڕۆییەکی گەورە بوو.

ئەو، ئەو زیادەڕۆییەی بۆ سەر ئەو حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە بەوە پاساو دا؛ کە نابێت حیزبی سیاسیی لەناو شاردا بارەگای هەبێت و لەسەر گردێک دەزگای میدیایی دابنێت و ڕەخنەی ینک بکات! بەڵام هەر خۆی چەند ساڵێک دوای ئەوە، ملیۆنێک دۆلاری لە پارەی دزراوی خەڵکی هەژاری کوردستان، لەسەر دەستی جەلال تاڵەبانیی لەگەڵ خۆی برد و گردێکی داگیر کرد و دواتر وەک «باوکی هەژاران» هەموو پارە و موڵکەکەی وەک سەروەتی تایبەت ڕادەستی منداڵەکانی خۆی کرد.

من تێناگەم ئەو کەسانەی کە ئەو پیاوە وەک «پیاوێکی سپی» و، کەسایەتیی سیاسیی ئەو وەک داکۆکییکار لە چالاکیی ئۆپۆزیسیۆنیی و ڕەخنەگر لە (میراتگریی سیاسی) وەسف دەکەن، ئەو توانایە لەکوێوە دەهێنن کە دەتوانن بەسەر ئەو نیفاقە گەورانەی ناو ژیانیدا باز بدەن.

فیگەرێکی سیاسیی بەو ڕابوردووە ڕەشەوە، بەو نیفاقەوە لە ڕوانگەیدا بۆ ڕەخنەی ئۆپۆزیسیۆن لە حیزبی دەسەڵاتدار، شایان بە هەرچییەک بێت، شایان بەوە نییە وەک خەباتکارێک بۆ بەدەستهێنانی تۆڵێڕانس (لێبوردەیی) بۆ جیاوازیی سیاسیی و حوکمی دیموکراتیی و ئۆپۆزیسیۆنبوون نمایشبکرێت.

پانزە ساڵ لە سەنگەری خەباتی نوخبەی حیزبییدا دژ بە خەڵکی هەرێم
هەوڵدەدرێت نەوشیروان مستەفا وەک خەباتکارێک دژ بە گەندەڵیی و دژ بە قۆرخکردنی دەسەڵات و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن حیزب و نوخبەی حیزبییەوە نیشان بدرێت. کێشانی وێنەیەکی وا بۆ ئەو پیاوە ڕەفتارێکی تەواو سەرڕاستانە نییە. ئەگەر ئەو مامەڵەیەی ینک و پدک لە دوای ڕاپەڕینەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارێتیدا کردویانە جێگەی ڕەخنە بێت، ئەوا لە هەڵسەنگاندنی ڕابوردووی نەوشیروان مستەفادا ناکرێت ئەو ڕاستییە بشاردرێتەوە کە ئەو پیاوە پانزە ساڵ، بە هەموو ئەو دەسەڵات و ئۆتۆریتییە ڕەسمیی و دیفاکتۆیەوە کە هەیبوو، لە پشت ئەو ڕژێمە بووە. بەشداری گەورەی گەورەی هەبووە لە شەرعییەتدان بە گەندەڵی و زیادەڕۆییەکانی ئەو ڕژێمە.
ئەو لە شەڕی ناوخۆدا ڕەخنەگرێکی دەرەوەی ئەو ناپاکییە کارەساتبارە نەبوو، کە پیاوە دەبەنگەکانی شاخ لەناو ینک و پدکدا، لەپێناو دەسەڵات و پارە و ململانێی شەخسیی نێوان خۆیاندا بەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکە زەدیدەکەیدا هێنایان، بەڵکوو بە هەموو سەنگێکەوە لە سەنگەری یەکێتی نیشتمانییدا بوو.

هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ نەوشیرواندا لە پەیمانێکی نەنووسراودا (ناوەڕاست حاکم قادر - ئەندامی م.س یەکێتی) !
کەسێک پانزە ساڵ بە سەنگی خۆی و بە قسە و بە چەک لە سەنگەری تاڵان و بڕۆیی و خۆدەوڵەمەندکردنی پیاوانی حیزبدا بووبێت لە موڵکی گشتیی هەرێم، وە بەشداری ڕووخێنەری لە شەڕی ناوخۆدا هەبوبێت، هەرچییەک بێت، شایان بەوە نییە وەک «شادڕەوان»ێکی خەباتکار دژ بە گەندەڵیی لە هەرێمدا چاو لێبکرێت.

پێداگریی لەسەر ڕۆڵی ترادیشیۆناڵی ژنان
نەوشیروان مستەفا ڕوانگەیەکی کۆنەپەرستانە و پاتریارکییانەی هەبوو بۆ ڕۆڵی کۆمەڵگەیی ژن و بۆ سێکسواڵیتیی ژن.
بەداخەوە تایبەتمەندییەکی کۆمەڵگەی کوردیی لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئەو کۆمەڵگەیە لە دوای ڕاپەڕینی (1991) ەوە بەدەست گرفتێکی زۆر گەورەتر و گرنگتر لە گرفتی سەرکوتی نەتەوەییەوە دەناڵێنێت: گرفتی سەرکوتکردنی ژنان و کوشتنی ژنانە. ڕێژەی کوشتنی ژنان لە دوای نەمانی دەسەڵاتدارێتیی حکومەتی بەعس بەسەر شارە کوردییەکانەوە، لەپڕ زۆر زیادی کرد و، لەدرێژەدا ئێستا بووەتە دیارەیەکی بەرچاو و بە نۆرمێکی جێگیری ناو کولتوری هاوچەرخی کوردیی.

فاکتێکی مێژوویی کە گرنگە لەم سیاقەدا دەستی بخرێتە سەر ئەوەیە کە جێخستنی کولتوری ژنکوژیی و خاوەندارێتیی لە سێکسواڵیتیی ژن لە دوای ڕاپەڕینەوە لە هەرێمی کوردستاندا، پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران فریابکەوێت پیاوە کۆنەپەرستەکانی خۆی لە فۆرمی بزووتنەوەی ئیسلامییدا دژ بەئازادییەکانی کچان و ژنانی کوردستان مۆبیلیزە بکات و لەسەرەتای نەوەدەکاندا دەست بدەنە ڕشتنی تێزاب بە پێستی ڕووتی کچاندا، لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستی بۆ برا.

وەک مێژوویەک یەکێتیی نیشتمانیی مافی خۆیەتی ئەو شەرمەزارییەی بەرکەوێت کە بەر لە ئیسلامییەکان هەڵمەتی مۆڕاڵیستیی کوشتنی ژنانی لەشفرۆشی دەست پێکرد و نۆرمێکی وای لەناو کولتوری کۆمەڵگەی دوای ڕاپەڕیندا زیاتر جێ خست کە لەشی ژن بە موڵکی خێزان و نەتەوە بزانرێت و ژن نەتوانێت وەک تاکێکی ئۆتۆنۆم ژیان بکات.

ینک لە ساڵی یەکەمی دوای ڕاپەڕێندا هەڵمەتێکی کوشتنی ژنانی دەست پێکرد، کە بە قسەی زۆرێک لەوانەی خۆیان تەواو لە نزیکی کارەکەوە بوون و ورد ئاگادارن، نەوشیروان مستەفا خاوەنی بیرۆکەکە و فەرماندەری ئەنجامدان و سەرپەشتیکەری کوشتنی ژنەکان بوو. ئەو گرفتێکی نەبوو لەگەڵ ئەوەدا کە حیزب لێبوردن بۆ جاش و موستەشارە تاوانکارەکانی بەعس دەربکات و بیانکاتە بەشێک لە هێزی پێشمەرگە. بەڵام زیهنییەتی پاتریارکییانەی ڕێگر بوو لەوەی بەرگەی ئەوە بگرێت، کە ژنانێک هەبووبن (گوایه) ‌ بەهۆی بەهەر پاڵنەرێکەوە بووبێت سێکسیان لەگەڵ پیاوانی حکومەتی بەعس یان کەسانی تردا کردبێت.
ئەو ئەقڵیەتە پاتریارکییە لای ئەو پیاوە دواتر، کاتی سازدانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەو گووتە عەبەسییەیدا خۆی مانیفێست کرد کە گوایە «لە کوردستاندا دۆزێک وجودی نییە بەناوی دۆزی ژن».
لە درێژەدا، هەوڵی بەدەستهێنانی «مووچەی کابانی ماڵ» تەنیا بۆ ژنان و، بێباکیی لەئاست ئەوەی کە مووچەیەکی لەو چەشنە دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەورەتری ژنانی کوردستان بکەونە ماڵەوە، بەیانکەری ئەوەبوو کە بەلای ئەوەوە شوێنی ژن لە حاڵەتە ئاساییەکەدا ماڵەوەیە و، کاری ژن کاری ناوماڵە.

سەوابتەکانی ئیسلام وەک سنوورێک بۆ سیاسەتی حکومی و ژیانی کۆمەڵایەتی
نەوشیروان مستەفا ئەگەر داهێنەری شتێک بێت لە سیاسەتی کوردیدا، ئەوا داهێنەری ئۆپۆزیسیۆن نییە، ئۆپۆزیسیۆن پێشتر هەبوو، بەڵکوو داهێنەری پۆپۆلیزمە لەپێناو سەرخستنی حیزب بەسەر حیزبی ڕکابەردا. پۆپۆلیزمێک کە بردنەوەی دڵی دەنگدەر بەلایەوە لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکانی هاووڵاتییان گرنگتر بوو.

ئەو لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی سەنگەر لەبەرانبەر پدک-دا لە ڕێگەی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئیسلامیزمدا، ئامادە بوو کاری جیدیی بۆ ئەوە بکات، کە سەوابتەکانی ئایینی ئیسلام بکاتە سەوابتی سیاسەتی حکومی و ژیانی کۆمەڵایەتیی هەموو خەڵکی کوردستان. بۆ نموونە؛ فرەژنیی، سەیرکردنی پیاوان وەک قەوامتر لە ژنان و، پێدانی میراتی دەبڵ بە پیاوان (کە هەموو ئەحکامی سابتی ناو دەقی قورئانیین) ، لە ڕێبازی سیاسیی ئەودا «هێڵی سوور» بوون.

کۆچکردوو (نەوشیروان مستەفا) لە مزگەوتی گەورە - وەک سکرتێری پێسووی کۆمەڵەی مارکسی - لینینی کوردستان (ڕەنجدەران) لەخودا دەپاڕێتەوە!
بەم مانایە، درووست نییە نەوشیروان مستەفا وەک خەباتکاری ڕێگەی سازدانی حوکمی دیموکراتیی پیشان بدرێت. ئەو ڕێک بەپێچەوانەی کەوتنەوەی حوکمی دیموکراتیی کاری کردووە. دیموکراسییخوازیی واتە کارکردن بۆ ئەولەوییەتی خواستی ئازادانەی خەڵک و، ملکەچکردنی هەر دۆگم و یاسایەکی پێشوەختداڕێژراو بۆ ئەو خواستە.

دیموکراسییخوازیی واتە کارکردن بۆ واڵاکردنی دەستی توێژە جیاوازەکانی ناو خەڵک (بۆ نموونە؛ ژن وەک پیاو) بۆ هاتنەناو کۆمەڵگە و ڕەخساندنی دەرفەرتی یەکسان بۆیان لە داڕشتنەوەی سیاسەتی بەڕێوەبردنی وڵاتدا. دیموکراسییخوازیی واتە کارکردن بۆ ڕەخسانی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئایین و جیهانبینییە جیاوازەکان لە ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی وڵات و داڕشتنەوەی یاسادا، نەک مەرجدارکردنی بە ئەحکامە نەگۆڕەکانی ئایینێک.

داکۆکیی نەوشیروان مستەفا لە سەوابتەکانی ئایینی ئیسلام بەو تەماحەوە بوو کە ئەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ژمارەیەکی زیاتر دەنگی بۆ حیزبەکەی کۆدەکردەوە. ئەگەر نموونەیەک هەبێت ماهییەتی پۆپۆلیزم تەواو ڕۆشن بکاتەوە، ئەوا دەبێت ئەم ڕەفتارەی ئەو پیاوە بێت. سیاسەتمەدارێک ڕۆژێک پەنای بردبێتە بەر پۆپۆلیزمێکی لەو چەشنە، بۆی هەیە شایان بە وەسف و ستایشی تر بێت، بەڵام هەرگیز شایان بەوە نییە وەک خەباتکار بۆ دیموکراتییەت لە کوردستاندا وەسف بکرێت.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは390表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://cultureproject.org.uk/ 24-05-2020
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 95%
95%
は、 ( هەژار کامەلا 11-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سروشت بەکر ) på 13-07-2023
最近の( سروشت بەکر )によって更新この商品: 13-07-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは390表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.117 KB 11-07-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 523,059
画像 105,777
書籍 19,704
関連ファイル 98,652
Video 1,420
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.828 秒(秒) !