ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,374
画像 105,071
書籍 19,488
関連ファイル 97,761
Video 1,412
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
دیدگای گەنج - 2023
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیدگای گەنج - 2023

دیدگای گەنج - 2023
ناونیشان: دیدگای گەنج - 2023
نووسەر: #زریان ڕۆژهەڵاتی#
ڕۆژی دەرچوون: #11-07-2023#
ڕوانگەیەک هەیە کە گەنجان وەکوو سایسمۆگراف بۆ ئاگاداربوون لە ڕووداوەکانی داهاتوو تەماشا دەکات. بە کوورتییەکەی، دەشێ لە ڕێی گەنجانەوە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە داهاتووی کۆمەڵگەیەک چۆن دەبێت. گەنجانی تەمەن 15 - 29 ساڵ ڕێژەی 28%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن و ئەمەش یەک ملیۆن و 727 هەزار و 903 کەس دەکات. ئەمە بێجگە لەوەی کە 35%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە خوار تەمەنی 15 ساڵییەوەن، کە دوو ملیۆن و 159 هەزار و 879 کەس دەکات. ئەم دیمەنەش دەریدەخات کە داینامیکی دانیشتووانی گەنج لێرە، بە لانی کەمەوە بۆ نزیکەی دوو دەیەی داهاتووش بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەمە لە ڕوانگەی ئابوورییەوە بە واتای هێزی کاری تازە نەفەس دێت، هەڵبەت ئەگەر سیاسەتە ئابووری - کۆمەڵایەتییەکان بە لەونێک بن کە ئەوان دەرفەتی گەشەکردنیان هەبێت. خۆ ئەگەر پێچەوانەکەیشی ڕووبدات، ئەوا زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی گەنج کە بە شێوەی سرووشتی داوای دابەشکردنەوەی سەروەت و سامان، هەلی کار و بەشداریی سیاسی دەکەن؛ دەتوانێت دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیش بگۆڕێت. ئا لێرەوەیە کە بایەخی تێگەیشتن لە ڕوانگەی گەنجان زۆر گرنگە. ڕاپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو، بە ناونیشانی ڕوانگەی گەنج لە هەرێمی کوردستان - 2023، کە لە حوزەیرانی ئەمساڵدا کراوە، لەوبارەیەوە سەرەداوی گرنگمان پێدەدات.
=KTML_Bold=کولتووری گەنج و وەرچەرخانی گەنجان=KTML_End=
بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە، گەنجان لەڕووی دارایی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت لەڕووی ئاساییشەوە زیاتر گرێدراوی بنەماڵە و خێزانن. 90.1%ی گەنجان نایانەوێت لە خێزان دووربکەونەوە، 52%یان پارە لە خێزان وەردەگرن و لەڕووی ئابوورییەوە گرێدراوی خێزانن. 66%یشیان گوتوویانە، ئەگەر کێشەیەکیان بۆ دەرکەوێت پەنا بۆ خێڵ، خزم و کەسوکار دەبەن، ئەویش لە کاتێکدا کە تەنیا 33%یان گوتوویانە پەنا بۆ دامەزراوەی فەرمیی حکومەت دەبەن.
بەر لە هەموو شتێک، لێرەوە دەردەکەوێت کە خێزان فاکتەرێکی کاریگەرە لەسەر شکڵپێدانی دیدگا و ڕوانگەی گەنجان، بەڵام گرفتەکە لێرەدا ئەوەیە کە بەشێکی زۆری دایکان و باوکانی گەنجان ئاستێکی بەرزی خوێندەوارییان نییە. بەپێی ڕاپرسییەکە، ڕێژەی 67.3% دایکانی بەشداربوو نەخوێندەوارن. ڕێژەی 45.8%ی باوکانی بەشداربوویش نەخوێندەوارن، 39.8%یشیان هەڵگری بڕوانامەی کەمتر لە ئامادەیین و تەنیا 4.7%یان بڕوانامەی ئامادەییان هەیە. بۆیە ئەو دیدگایەی کە گەنج لەوێوە وەریبگرێت، هەر ئەوانەیە کە بە شێوەی نەریتی گەشەیان کردووە. لێرەدا نەک چەمکەکانی وەکوو وردە - کولتووری گەنجان یان بەرەنگاری لە دژی ئەو بەها و پێوەرانەی کە لە کۆمەڵگە و سیستمەکەدا هەن، هیچیان بە تەنیا بەشی ڕوونکردنەوەی ڕەفتاری گەنجان ناکەن. بەڵکوو هۆکاری دیکەی وەکوو کاریگەریی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی، ڕێگایەکی ئاسانترمان پیشان دەدات کە لێرەشدا بە پلەی یەکەم خێزان دێت.
ئەو دیمەنەی کە گەنج لە کوردستان پیشانی دەدات، هاوشێوەی ئەو دیمەنەیە کە بە گشتی لە ئێراق دەرکەوتووە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی (FES) کە دیسەمبەری 2022 بڵاوکراوەتەوە، 86%ی گەنجانی ئێراق متمانەیان بە خێزانە، بەڵام ڕێژەی هاوبەشی متمانەکەیان بە حکومەت، سوپا و پۆلیس 28% بووە. پێدەچێ، ناڕوونی و نادڵنیاییەکانی دوای، هەردوو شەڕی 2003 و شەڕی #داعش#، ناسەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی هۆکاری گرنگ بن بۆ ئەوەی کە گەنجان، خێزان وەک متمانەپێکراوترین یەکەی کۆمەڵگە تەماشا بکەن.
لە ڕاپرسییەکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداودا، ڕێژەی ئەو گەنجانەی کە گوتوویانە بڕوایان بەئازادییە تاکەکەسییەکان هەیە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بە جۆرێک کە 83.9% بووە، بەڵام، 85.5%یان گوتوویانە نابێ کچان یان ئافرەتان بە تەنیا گەشت بکەن و بەشێوەی سەرەکی هۆکاری ئەوەشیان بە پێی ڕیزبەندی، بۆ ئایین، کولتووری کۆمەڵگە و قسەی خەڵکی گەڕاندۆتەوە و ڕێژەیەکی کەمیش بە پاساوی نەبوونی ئاساییش و ئاسانکارییەکانی گواستنەوەی گشتی دژی ئەوە دەرکەوتوون. بۆیە لێرەدا بە گشتی دوو تایبەتمەندی جیاوازبە دی دەکرێت، لەلایەک بە ئەگەری زۆر لەژێر کاریگەریی گلۆبالیزەیشنی بەها نیۆلیبڕاڵییەکاندا بڕوای بەئازادی تاکەکەسی هەیە بەڵام لەلاکەی دیکەوە لە ژیر کاریگەریی نەریتەکانی کۆمەڵگە، بەشێکی ئەوانە ڕەتدەکاتەوە. بۆیە پێدەچێ ئەو بۆچوونەی کە پێیوایە لەم سەردەمەدا، ئیدی ناتوانی لە چوارچێوەی ڕاستەهێڵێکدا تەماشای وەرچەرخانی گەنجان بکەیت و پێشوەخت بزانیت کە چی ڕوودەدات، بەڵکوو دەشێ وەرچەرخانەکە ئاڵۆز و چاوەڕواننەکراو بێت. بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاست بێت.
=KTML_Bold=ئابووری و نائامادەیی ژنان لە بازاڕی کار=KTML_End=
بەپێی ئەنجامەکان، زۆربەی گەنجان ڕوویان لە کەرتی تایبەت کردووە بۆ دۆزینەوەی کار کە وەکوو گرفتێکی سەرەکی تەماشای دەکەن. هەڵبەت کەرتی تایبەتیش نەیتوانیوە بەتەواوی جێی هیوا بێت بۆ گەنجان و، پێدەچێت نەبوونی دڵنیایی تەواو سەبارەت بە داهاتوو، هەروەها نایەکسانی لە دەرفەتەکانی کەرتی تایبەت و کەمیی مووچە لەو هۆکارانە بن کە وایانکردووە، هێشتا گۆشەیەکی بیرکردنەوەیان لەسەر دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی بێت. ئەمەش ئەو شوێنەیە کە دەشێ حکومەت سەرنجی زیاتری بخاتەسەر. پێویستە پرسیارەکە ئەوە بێت کە چۆن دەکرێ کەرتی تایبەت بە جۆرێک گەشە پێبدرێت و ڕێبکبخرێتەوە کە دڵنیایی بداتە گەنجان.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی دۆزینەوەی کار گرفتە بۆ گەنجان، 39.9% گوتوویانە مەرجەکانی کار قوورسن، 30.5% نەزانینی زمانی بیانییان بە گرفتی بەردەم دۆزینەوەی کار زانیوە، 23%یش نەبوونی ئەزموونیان وەک هۆکارێک پیشانداوە. هەروەها 13%یش گوتوویانە توانای پێویست و سەردەمییانە بۆ کارەکان نییە و 11.9% یش گوتوویانە کە کارەکان بە گوێرەی ئەوان نین و13%یش باسی ئەوەیان کردووە کە نازانن لە کۆی بەدوای کاردا بگەڕێن. ئەو ژمارانەش دەریدەخەن کە بابەتێکی هەرە گرنگ لێرەدا چۆنییەتی پێشخستنی توانای کار و شارەزایی دەستی کارە لەنێو گەنجان. ئەویش بە تایبەت لەم سەردەمەدا کە ئەی ئای خەریکە بەخێرایی گەشە دەکات و دەتوانێت کاریگەریی لەسەر بازاڕی کار دابنێت. خاڵێکی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە گەنجی هەرێمی کوردستان کاتە بەتاڵەکانی خۆی چۆن بەسەردەبات؟ ئەو وەڵامانەی کە لە ڕاپرسییەدا دەرکەوتوون، لەڕووی ئابوورییەوە خزمەتی ئامادەکردنی گەنج بۆ بازاڕی کار ناکەن. لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان ڕۆیشتن بۆ بازاڕ، خەوتن و دواتریش سەردانی مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان لە ڕیزی زۆرترین ئەو کارانەن کە گەنجێک لە ماوەی هەفتەیەکدا لە هەرێمی کوردستان دەیانکات. 79.9%ی گەنجانیش گوتوویانە هەرکاتێ دەستمان بە تاڵ دەبێت، بە مۆبایلەوە خەریکی سۆشیالمیدیا دەبین. ئا لێرەوەیە کە گرفتەکانی سیستەمی پەرەوەردەیی و سیاسەتە کولتوورییەکانی دەردەکەون.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا هەیە سەبارەت بە کارکردن و ئەمەش بابەتێکی ئێکجار گرنگە. بەپێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە، 43.9%ی گەنجان کاردەکەن و لەوانەش، 61.5%یان نێرن و تەنیا 16.1%یان لە ڕەگەزی مێن و بەوەش ئامادەیی ژنان و کچان لەنێو هێزی کاردا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە. ئەوان زیاتر بەکاری بێ بەرانبەر (Unpaid work) ەوە سەرقاڵن کە ئەمەش بۆ سیاسەتەکانی گەشەپێدان تەگەرە درووست دەکات.
=KTML_Bold=گەنج و سیاسەت=KTML_End=
بە شێوەیەکی گشتی کەمێک خواستی بەشداریکردنی سیاسی لای گەنجان زیاتر بووە. بۆ هەڵبژاردنیش، زیاتر لە 72% دەیانەوێ بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن ئەگەر مافی دەنگدانیان هەبێت، ئەم ڕێژەیەش لەسەرووی ڕێژەی گشتی بەشداریکردنی خەڵکە لە دوایین هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کە 59% بوو. هەروەها نزیکەی 30%یش زیاترە لە ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی خەڵک لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021ی پەڕڵەمانی ئێراق. کەمیی ڕێژەی گشتی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، هەروەها بەرزبوونی ژمارەی گەنجان لە هەرێمی کوردستان، وادەکەن کە ڕۆڵی ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا یەکلاکەرەوە بێت.
بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە، لە کۆی ئەو 1ملیۆن و 727 هەزار و 903کەس گەنجەوە کە هەن، 466533کەسیان بە تەمای دەنگدان نین کە دەوری 27%دەکات. 1ملیۆن و 244 و 90 کەسیش گوتوویانە دەنگ دەدەن ئەگەر مافیان هەبێت کە ئەویش 72% دەکات. 33%ی ئەو 72%ی کە حەزی لە دەنگدانە، نەیانویستووە دەنگەکەیان ئاشکرا بکەن. ئەمەش زیاتر لە 410549 کەس دەکات. ئەوانەی کە گوتوویانە دەنگ نادەن، هۆکارەکانی وەک بێ متمانەیی بە پارتە سیاسییەکان، نەبوونی کەشی ئازادی هەڵبژاردن و نەبوونی بەربژێری گونجاویان وەک پاساو هێناوەتەوە. بێگومان ئەگەری گۆڕانی ئەمانەش تا دواساتەکانی هەڵبژاردن لە ئارادایە. بۆیە ئەو ڕێژەیەی کە دەڵێ دەنگ نادەم و ئەوانەش کە دەنگی خۆیان ئاشکرا ناکەن، پێکەوە دەتوانن فاکتەری سوپرایز بن لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
بەگوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپرسیی ڕوانگەی گەنجان -2023، کە تێیدا چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ 1122 کەسلە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کراوە، دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کە نادڵنیایی ئابووری، گرێدراویی ئابووری بە خێزان لە نیو گەنجاندا لە ئاستێکی بەرزدایە. ڕوانگەی گەنجان بۆ بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، بەهۆی پابەندی زۆر بە خێزان و کەمیی ژمارەی دۆست و هاوڕێ ڕوخسارێکی موحافزەکارانەی هەیە. ئەو چالاکییانەی کە گەنجان هەفتانە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیاندا دەیکەن پێویستی بە وردبوونەوەی زیاتر و سیاسەتی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی-ئابوورییە کە گەنجان هانبدات ڕوو لە بابەتی پەیوەست بە تەندرووستی، ئابووری و گەشە پێدانی توانستی خۆیانەوە بکەن نەک ئەوەی کە تەنیا بەهەندێک کرداری ڕۆژانەوە سنووردار بێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは391表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 11-07-2023
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 11-07-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: レポート
ブック: 調査
ブック: 政策的
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 12-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 12-07-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは391表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,374
画像 105,071
書籍 19,488
関連ファイル 97,761
Video 1,412
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.234 秒(秒) !