ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,497
画像 105,195
書籍 19,481
関連ファイル 97,495
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
قەرەیلان: 14ی تەمووز سەرچاوەی هێزو هەوێنی دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی گەریلایە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەرەیلان: 14ی تەمووز سەرچاوەی هێزو هەوێنی دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی بزوتنە...

قەرەیلان: 14ی تەمووز سەرچاوەی هێزو هەوێنی دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی بزوتنە...
قەرەیلان: 14ی تەمووز سەرچاوەی هێزو هەوێنی دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی گەریلایە
#12-07-2023#
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووزی وەک هەوێنی گەریلاکانی کوردستان پێناسە کرد و وتی: بەرخودانی فیدایی ئێستا بەرزترین ئاستی گیانی 14ی تەمووزە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز وتارێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز بەرجستەبوونی هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک-فەلسەفی ڕێبەر ئاپۆیە، کۆمەڵگەی کوردستان بەهۆی سیاسەت و کردەوەی قڕکردنی بێبەزەییانەوە ببووە کۆمەڵگەیەکی بەو جۆرە کە لە هەموو ڕوویەکەوە لەناوچووبوو و ئازاری مەرگی چەشتبوو. کۆمەڵگە سست و لاواز ببوو، لە لێواری لەناوچووندابوو.
قەرەیلان دەشڵێت: هەر بۆیە بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز بەرخودانێکی مێژووییە. لە گیانبازی بزووتنەوەی ئاپۆییدا بەرزترین ئاستە کە هێڵەکە دیاری دەکات، ئەو هەڵوێستەیە کە لە دژوارترین هەلومەرجدا ڕێگە و ڕێبازی سەرکەوتن دەستنیشان دەکات، دەریخست کە لە بێدەرفەتی و بێ تواناییدا چۆن دەتوانرێت بدۆزرێتەوە، سەرکەوتن چۆن دەخوڵقێنرێت.
دەقی وتارەکەى موراد قەرەیلان بەمجۆرەیە:
“بەر لە هەموو شتێک لە ساڵیادی 41ەمیندا خۆڕاگرانی پێشەنگی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز م.خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیردێنمەوە. لە بەردەم یادی ئەوان بە ڕێزەوە بەژنی خۆم دەچەمێنمەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر هێڵی ئەوان تا کۆتایی بەردەوام بین و خاوەنداری لە یادی ئەوان بکەین.
بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز بەرجستەبوونی هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک-فەلسەفی ڕێبەر ئاپۆیە، کۆمەڵگەی کوردستان بەهۆی سیاسەت و کردەوەی قڕکردنی بێبەزەییانەوە ببووە کۆمەڵگەیەکی بەو جۆرە کە لە هەموو ڕوویەکەوە لەناوچووبوو و ئازاری مەرگی چەشتبوو. کۆمەڵگە سست و لاواز ببوو، لە لێواری لەناوچووندابوو. بۆ ئەوەی کۆمەڵگە سەرلەنوێ هەڵسێتەسەرپێ، گیانی بەبەردا بکرێتەوە و بەرەو بەرخودان ئاڕاستە بکرێت، تەنیا بە گیانبازییەکی گەورە، بە هەڵوێستێکی خۆبەختکردن و ئازایەتی گەورە بە پێشەنگایەتی پێشەنگان دەکرا. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی لە هەنگاوی سەرەتاییدا بینی، بە درووستی دەستنیشآنی کرد، قووڵبوونەوە و پەروەردەی گرووپی سەرەتای لەو چوارچێوەدا بەڕێوەبرد. بێگومان ئەوەی لە کەسایەتی خۆیدا پێکهێنا و هەنگاوی بۆنا. هەر بۆیە لەناو بزووتنەوەکەماندا ئەوەی بە هەستی گیانبازی جوڵایەوە، یەکەم کەس خودی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو هەڵوێستەی ڕێبەرمان، ئەو گیان و قووڵبوونەوەیەی بە گرووپەکەی بەخشی، گرووپی بنچینەیی بوونیادنا.
بەرخودانی 14ی تەمووز هەڵوێستی سەرکەوتنی ئافڕاند
بزووتنەوەی ئاپۆیی کە قووڵبوونەوە و ئایدۆلۆژیای خۆی بە هەڵوێست و هەستی گیانبازی لەم چوارچێوەدا پێکهێنا، قۆناغی بەپارتیبوونیشی بەم جۆرە دەستپێکرد. ڕاستی ئەو هەڵوێستە کە لە حەقی قەرارەوە دەستی پێ کرد؛ بە مەزڵوم دۆغانەوە کە لەناو دژوارترین هەلومەرجدا بێ دوودڵی چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، خۆی گەیاندە زیندانی؛ فەرهاد کوورتای، مەحمود زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمی ئۆنەر و خۆین سووتاند، ئەمەبوو. دوای چالاکی فەرهادەکان، هاوڕێ خەیری دورموش کاتێک دەچوو بۆ دادگا تووشی هاوڕێ کەمال پیر بوو پێی وت، ‘چی بکەین کەمال؟’ هەڤاڵ کەمال پیریش وتبووی ‘دەبێت خوێنی خۆمان بڕێژین’. بەم مامەڵەیە هەڵوێست و گیانی فیداکاری بە شێوەیەکی باڵا دەستنیشان کرا. هەر بۆیە بەرخودانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمووز بەرخودانێکی مێژووییە. لە گیانبازی بزووتنەوەی ئاپۆییدا بەرزترین ئاستە کە هێڵەکە دیاری دەکات. ئەو هەڵوێستەیە کە لە دژوارترین هەلومەرجدا ڕێگە و ڕێبازی سەرکەوتن دەستنیشان دەکات. دەریخست کە لە بێدەرفەتی و بێ تواناییدا چۆن دەتوانرێت بدۆزرێتەوە، سەرکەوتن چۆن دەخوڵقێنرێت.
ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەیەی پشتی بە گیانی فیدایی بەرز کە لە حەقییەکان و مەزڵومەکان و بەرخودانی 14ی تەمووز ئافرێنراوە، مزگێنی سەرکەوتنی پەکەکەیدا، ڕێگەی سەرکەوتنی نیشاندا. ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی ئەم بزووتنەوەیەیە کە دژواری چۆن گۆڕدرا بۆ سەرکەوتن، ئاستەنگ و تەنگ و چەڵمە چۆن بە سەرکەوتن لابران، لەم قۆناغەدا بە ڕوونی دەستنیشان کران.
هاوڕێ خەیری، کەمال و مەزڵوم لەدەرەوە بە پراتیک و بەشداربوونی خۆیان لە پڕۆسەی تێکۆشاندا، پشتیوانترین هاوڕێکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون. سەرباری ئەوەی لە پراتیکیشدا گەورەترین خزمەتیان کرد ئەو هاوڕێ پێشەنگانەمان لە قۆناغی زینداندا مامەڵەی ڕەخنەلەخۆگرتنیان گرتەبەر و ڕوویان کردە بەرخودان لە زیندان. هاوڕێ خەیری لە قسەکانیدا لە دادگا وتی، ‘لەناو ڕیزەکانی ڕزگاریدا چەندین ساڵ لەپێناو ڕزگاری نەتەوەیی گەلی کوردستاندا تێکۆشاوە. هەرگیز بەدوای شتێکی کەسیەوە نەبووم. لەبەر ئەوەی زیاترمن نەکرد، با لەسەر کێلی قەبرەکەم بنووسن ئەم مرۆڤە بە قەرزاری ڕۆیشت’. هەروەها لە دادگا کاتێک دادوەر لە کەمال پیری پرسی ‘ئێوە سوپای گەلتان دامەزراندووە’، هاوڕێ کەمال پیر وتی، ‘زۆر دەمانویست سوپای ڕزگاری گەلی کوردستان دابمەزرێنین، بەڵام نەمانتوانی؛ ئەگەر سوپای گەل دابمەزرابایە ئێستا ژمارەمان لێرە زۆر کەمتر دەبوو، بەڵام دەنگمان بەرزتر دەبوو’. ئەو قسانە ئەو ڕاستیدانەش بن کە هاوڕێیانی پێشەنگمان باسیان لێکردووە، لە هەمان کات ڕەخنە لەخۆگرتتنی ڕاستۆیانەیە بەرانبەر ڕێبەرایەتیم گەل و تێکۆشان. خۆی لە خۆیدا لەسەر بنەمای ئەو مامەڵەکردنە، لە زیندانی ئامەد کە گەورەترین قەڵای ستەمبوو بە هەڵوێستی خۆی، بە چالاکی مێژوویی گەورەترین پشتگیریان لە ڕێبەرایەتی کرد. لەناو ئەو هەلومەرجانەدا کە لە بەردەم گەڕانەوە بۆ وڵات و بەرەوپێشبردنی تێکۆشان ئاستەنگی زۆر لەئاردابوون، ئەقڵیەتی پاکتاوگەری زیادبوون، ئەو هاوارە لە زیندانی ئامەدەوە بەرزبووەوە، ئەو هەنگاوە مێژوویی بوو، گرنگترین و بەهێزترین هەنگاو کە دەستی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕانی بەهێزکرد.
سەرچاوەی سەرەکی هێز لە دژی 12ی ئەیلول بەرخودانی زیندان بوو
لە 12ی ئەیلولی 1982 کودەتای سەربازی-فاشیست باڵادەستی خۆی لە تورکیا و کوردستان پێکهێنا و لەتەواوی وڵاتەکەدا بێدەنگی مەرگئاسای سەپاندبوو. لە دۆخێکی بەو جۆرەدا بەرێکەوتن بەرەو وڵات، ڕۆیشتن بۆ چیاکان کە کەس نەیدەناسی، بە بێ گیانبازی و هەستی خۆبەختکردن ئەستەم بوو. خۆی لە خۆیدا زۆر کەس لەو بابەتانەدا لاوازبوون و ڕێگەی و شێوازی جیاجیایان گرتەبەر، بەڵام گەورەترین سەرچاوە کە بووە هۆی ئەوەی بزووتنەوەکە سەربخات، هاواری بەرخودانی زیندانی ئامەد، گیانی فیدایی بەرخودانی 14ی تەمووز بوو. ئەو ڕۆحە لە هەموو کادر و لایەنگراندا هەستێکی بەو جۆرەی خوڵقاند؛ ‘ئەو هاوڕێیانە لەناو دژوارترین هەلومەرجدا بەم جۆرە بە ڕۆژووی مەرگ خۆیان بەخت کرد. ئێمەش وەک هاوڕێیان ئەوان لەدەرەوە دەبێت بەرانبەر هەموو جۆرە دژوارییەک بوەستینەوە و تێکۆشانمان بەڕێوەببەین، پێویست بێت دەبێت ئێمە گیانمان ببەخشین’. هەر بۆیە بەرخودانی زیندانی ئامەد کە بە مەزڵوم دۆغانەوە دەستی پێ کرد، بە فەرهادەکانەوە باڵای کرد و بە بەرخودانی 14ی تەمووزەوە گەیشتە بەرزترین ئاست، بووە سەرچاوەی سەرەکی هێز.
هەوێنی دامەزراندنی گەریلا و بەرەپوێشچوونی بزووتنەوەی گەریلا لە کوردستان، ئەم ڕۆحی بەرخودانەبوو کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستنیشان کرا. ئەو کاتە کارێکی ئاسان نەبوو کە کادرانی خوێندەوار، کە لە شارەکان دەمانەوە، ژیان لە دەشت و جیاکانیان کەم دەناسی، هیچ ئەزموونێکیان نەبوو و گۆڕەپانەکانی بۆتان، گارزان و ئەوانی دیکەی وڵاتەکەیان نەدەناسی، ڕووبکەنە ئەو ناوچانە، لەرێگەی نەخشە و کۆمباس (جەمسەرنوێن) بکەونەڕێ. ئێستا ئاسانە، ئێستا لە هەموو شوێنێکی کوردستان شوێنپێی گەریلا هەیە و کۆمەڵگە ناسراوە، ئەو کات شتێکی بەم جۆرە نەبوو. نە چیاکان ناسرابوو، نە کۆمەڵگە. زۆرینەی کادرەکان لەشارەکانی کوردستان دەمانەوە و تێدەکۆشان. شتێکی ئاسایی نەبوو کە لە بۆتان، گارزان، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی کوردستان جێگیرببن، مرۆڤەکانی ئەوێ بناسن، پەیوەندی خۆیانیان لەگەڵ دابنێن، چیا، هەرێم، وڵاتی خۆیان بناسن. تەنیا ئەو مرۆڤانەی هەستی گیانبازییان بەرزبوو و بڕوایان پتەو بوو، بەخۆشەویستی گەورەوە بەرەو ئامانجەکەیان ڕێیان دەکرد، دەیانتوانی ئەوە بکەن. هەوڵە ئایدۆلۆژیکیەکانی ڕێبەرایەتی و گیانی بەرخودانی زیندانی ئامەد بناغەی ئەوەیە. ڕۆحی بەرخودانی زیندانی ئامەد ڕێگەی لە بەردەم چارەسەری کردەوە و ڕێنوێنی ‘ئێمە چۆن دەتوانین دژوارییەکان نەهێڵین؛ چۆن دەتوانین بە ئیرادەیەکی بەرز و پێداگرانەی ئەستەمەکان بێنینەدی’ خستەڕوو. هەر بۆیە لە بناغەی گەڕانەوە بۆ وڵاتدا، دواتریش لە بناغەی قەڵەمبازی 15ی تەباخدا ئەو ڕاستییە هەیە، لە بە پێشەنگایەتی فەرماندە قارەمانەکانمان عەگیدەکان، ئەرداڵەکان، بەدرانەکان، گوزلکلو عەلیەکان، ئەمین تاشتانەکان و ساری عومەرەکان ئەنجامدرا.
قەڵەمبازی 15ی تەباخیش هەڵمەتێکە بە گیانی فیدایی گەورە بە ئەنجام گەیشت. بەم جۆرە قەرەقۆڵی چەندەرمیەی دهێ لە ماوەی خولەک و نیوێکدا کۆنتڕۆڵکرا. هێرش بۆ سەر ناوچەیەکی لەو جۆرە و لە ماوەیەکی کوورتدا کۆنتڕۆڵکردنی، تەنیا بەبوێری بەرز، بێ ترس و بە گیانبازی دەکرا. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئەو ڕۆحی هێرش و بەرخودانە لەناو گەریلادا گۆڕدرا بۆ ڕێبازێک، دواتریش بووە گیانی ڕزگاربوون لە هەموو دژوارییەکانی تێکۆشان. گەریلا کاتێک لەو چوارچێوەدا قووڵبووەوە، هەموو دژوار و تەنگ و چەڵەمەکانی بەردەمی لابرد و ئیرادەی بەرخودان و سەرکەوتنی وەرگرت.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは206表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: クルド労働者党PKK
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 北クルディスタン
都市: Amed
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( کاکۆ پیران 12-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئەمیر سیراجەدین ) på 12-07-2023
最近の( هومام تاهیر )によって更新この商品: 31-07-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは206表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.196 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,497
画像 105,195
書籍 19,481
関連ファイル 97,495
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 伝記 - 方言 - クルド - Badini ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.547 秒(秒) !