دەیەوێ دەستی چەوی بەسەر مندا بێنێ.
زۆر کەس هەن لە کۆمەڵگەدا کاری نەشیاو و ناجۆر ئەنجامدەدەن، بەهۆیەوە خۆیان و کەسانی دەوروبەریان لەکەدار دەکەن، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی خراپی ئەنجامدابێت و لێی ئاشکرابووبێت، بیەوێت شانی خۆی لێ بەتاڵ بکاتەوە، بیهێنێت بەسەر کەسیکی تردا.[1]