مشکی تەڕازنێ، بەرخی بەر بزنێ، مێردی دەستی ژنێ، هەر سێک لۆمردنێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مشکی تەڕازنێ، بەرخی بەر بزنێ، مێردی دەستی ژنێ، هەر سێک لۆمردنێ)، لەو ئیدیۆمەش سێ نموونەی هێناوەتەوە لە ئاژەڵ و مرۆڤ کە بمرن باشترە لەو حاڵەتەی تێی کەوتوون ئەوانیش: مشکێک تازە بزێت و چەند بێچووەکی هەبێت هەموویان شیری بمژن، شیرەکەی ڕۆن-ڕوون دەبێت و بارودۆخی بەدەست بەخێوکردنی بێچوەکانییەوە زۆر شڕە، بەرخێک دایکی خۆی بمرێت و بە بزنێک بەخێوبکرێت بزن زۆر هەرد و کێوان و شوێنی سەخت دەکات بەرخ وەکوو کاریلە ناتوانێت ئەو هەرەت و دۆڵ و شیوانە ببڕێت بەدوای دایکە بزنەکەیەوە، پیاوێکیش جووی دەستی ژنەکەی بێت و زۆر لێی بترسێت و بەهۆی ئەوەوە نەتوانێت هەموو کارێک بکات، #خۆشناوەتی# بەڕوونی وتویەتی: هەر سێک لۆ مردنێ. [1]