دەستی چەپت حەوجەی دەستی ڕاستت نەبێ.
حەوجە: بەرمنەتی یان پێویستیی (فەرهەنگی شێخانی) ئەو کەسانەی لە ژیاندا ڕاستەقینە دەژین، ئەوانەن کە بەرمنەتی کەسە نزیکەکانیشیان ناکەن، پەندەکە واتە: مرۆڤ لە ژیانیدا دەکرێ بە جۆرێکی بێمنەتانە بژیی، لەسەر پێی خۆی بووەستێت و پێویستیی بە کەسە نزیکەکانیش نەبێت. [1]