ناونیشانی بابەت: نھێنییەکانی شووتی بۆ دڵێکی تەندرووست
ئامادەکردن و نووسین: #دێژین فایەق سۆلەیی#
بەتامترین میوەی ھاوین بۆرییەخوێنەکانت پاراو دەکات، شووتی لایکۆپین و سیترولین لە پێکھاتەیدا ھەیە کە پاڵەوانی تەندرووستی دڵن، ئەم میوەیە یارمەتیی ڕۆیشتنی خوێن دەدات بە شێوەیەکی نەرم بەناو بۆرییە خوێنەکاندا و خوێنھێنەرەکانت دەگەشێنێتەوە. ڕێگە بدە شووتی ببێتە سووتەمەنی تەندرووستی دڵت بۆ ئەم ھاوینە، و زیادەڕەویش مەکە لە خواردنی بەھۆی بوونی بڕێکی زۆر لە شەکر. [1]