قەڵای خارپێت یان قەلای هارپیت، یەکێک لە شوێنەوارە گرنگ و ناسراوەکانی باکووری #کوردستان#ە کە دەکەوێتە پارێزگای ئەلعەزیز.
ئەم شوێنەوارە لە لیستی شوێنەوار و کەلەپوورە جیهانییەکانی یونسکۆ تۆمارکراوە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی #ئورارتییەکان# دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بەم قەڵایە کە لە (ساڵی 2005) ەوە کاری کنە و پشکنینی شوێنەواریی بۆی ئەنجام دەدرێت، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی سەردەمە مێژووییەکانی باکووری نشتیمانی بەخۆیدا بینیوە و وەک قەڵایەکی بەهێز و سترارتیجی بەکارهاتووە.
ئەم قەڵایە لە دوو بەشی دەرەوە و ناوەوە درووست بووە و لە ڕووی ئەندازەییەوە شوێنێکی پەیت و قایمە، هەر ئەمەش وایکردووە کە لە سەردەمە جیاوازەکان بەردەوام بەکار بهێنرێت بە مەبەستی سەربازی و بەرگری. ئەم قەڵایەوەک ناوەندێکی گرنگ بۆ کۆبوونەوەی فەرماندە و سەرکردەکانی سوپا (لە سەردەمە جیاوازەکان) و سەربازەکان بەکارهاتووە لە چەندین بەشی جیاواز پێکهاتووە وەک: بەندیخانە، بنکەی تەندرووستی، شوێنی حەوانەوە و ئیسراحەت، شوێنی مەشقی سەربازی، بەڵام لە ئەم ساڵدا (2023) شوێنێکی جیاواز و گرنگ لەم قەڵایە دۆزرایەوە کە ئەویش بەشێ چێشتخانەکەی بووە کە کۆمەڵێک قاپ و قاچاقی گڵینە و چەند پارچەیەک لە ئێسک و پەروسکی ئاژەڵ کە دیارە بە مەبەستی لێنان و خواردن بۆ سەرباز و فەرماندەکان ئامادەکراوە، دۆزراوەتەوە. هەر سەبارەت بەم دۆزینەوەیە لە ناو مەنجەلێکی گڵینەدا کە ئێسک و پەروسکی ئاژەڵێکی تێیدا بووە، دانەیەک گولەی تۆپی مێژوویی دۆزراوەتەوە کە دیارە کاتێک ئەم قەڵایە لەلایەن دوژمنەکانییەوە هێرش دەکرێتە سەری، ئەم تۆپە دەکەوێتە ناو ئەم مەنجەلە و بەهۆی بەجێ هێشتی قەڵاکە لەلایەن سەربازەکانەوە و دواتر نەگەڕانەوەیان ئەم تۆپە هەر لەوێ دەمینێتەوە و بۆ ئێستا دەبێتە شوێنەوارێکی مێژوویی.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/518185/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تۆپێکی جەنگی لە مەنجەلێکی چێشتخانەی وەڵای خارپێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تۆپێکی جەنگی لە مەنجەلێکی چێشتخانەی وەڵای خارپێت=KTML_ImageCaption_End=
ئەم قەڵایە کە لە سەردەمی ئورارتییەکان لە سەدەی 8ی پێش زایین درووستکراوە بە (قەڵای شیر) یش بەناوبانگە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە ئورارتییەکان لەکاتی درووست کردنی ئەم قەڵایە لە جیاتی ئاو، شیریان بەکارهێناوە بۆ تێکەڵ کردنەوەی کەلوپەلی بیناسازییەکە. سەرچاوە مێژووییەکان هۆکاری ئەمە بۆ دوو شت دیاری دەکەن: یەک، کەمی ئاو لەو ناوچەیە (کە هەڵبەت ئەمە دەکرێت دوور بێت لە ڕاستی، چونکە ئەو ناوچەیە کە قەڵاکە درووستکراوە ناوچەیەکی پڕ ئاوە بە تایبەت لە سەدەکەنی پیش لادایکبوونی مەسیح) .
دووەم: شیر لە ئاو بە هێزترە بۆ ڕاگرتنی دار و بەرد لەسەر یەک، بۆیە بە درووست کردنی ئەم قەلایە شیر بەکارهاتووە.[1]