کەوشی زیڕەی دێ، سکی قۆڕەی دێ.
کەوشی فەڕەنگی جێڕەی دێ، سکی لە برسا قۆڕەی دێ.
زیڕە یان جیڕە: لێرەدا بۆ دەنگی پێڵاو بەکاردێت کە بەتازەیی لە پێ دەکرێت، زۆر کەس لە کۆمەڵگەدا گرنگی زۆر بە ڕووخساریان دەدەن، بەرگ و پۆشاکی نوێ لەبەردەکەن، لەکاتێکدا دۆخی ئابووریان زۆرباش نییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە ڕووکەش زۆر پۆشتە بێت، بەڵام گیرفانی بەتاڵ بێت. [1]