میمکە مەتێ لە کون دەرتێ
سی و سێ نەفەر دەرەقەتی نەتێ
میمک: خوشکی دایک. مەتێ: پوور یان پلک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) نەفەر: تاکەکەس (فەرهەنگی وشەنامە) دەرەقەتی نەتێ: دەرەقەتی نایەت. میمکە مەتێ: مەبەست لە گووللەی تفەنگە، لە کون دەرتێ: واتە: ئەو کاتەی دەتەقێ و لە لوولەی چەک دێتەوەر، کەس پێی ناوێرێت و دەرەقەتی نایەت. وەڵام (گوللەی تفەنگ) .[1]