هەلەوتەران مەلەوتەران
لە میرگوڵاندا لەوتەران
هەلەوتەران مەلەوتەران، دەستەواژەیەکی بێواتایە، بۆ خۆش وتن، جوانکاریی و ئاوازی موزیکیی پەندەکە هاتووە، بۆ ئەوەی مەتەڵ لە زاری مەتەڵسازەوە سەرنجڕاکێشبێت، مێرگوڵ: مێرگی گوڵ، لە مەتەڵەکەدا مەبەستی ماڵەغانە کە دەغڵی پێدەدورێتەوە، (ماڵەغان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ دوورینەوەی دەغڵ بەکاردێت، وەک داس وایە بەڵام دەمەکەی گەورەترە) . وەڵام (ماڵەغان) . [1]