هەشیشێ و مەشیشێ
هەر لە گوی خۆی دەنیشێ
هەشیشێ و مەشیشێ، دەستەواژەیەکی بێواتایە، بۆ خۆش وتن، جوانکاریی و ئاوازی موزیکیی پەندەکە هاتووە، بۆ ئەوەی مەتەڵ لە زاری مەتەڵسازەوە سەرنجڕاکێشبێت، هەر لە گوی خۆی دەنیشێ، مەبەست لە هەنگە کە لە هەنگوینی خۆی دەنیشێت. وەڵام (هەنگ) . [1]