هەتاڵاش و مەتاڵاش
ماندوونەبی خاڵە جاش
هەتاڵاش و مەتاڵاش، دەستەواژەیەکی بێواتایە، بۆ خۆش وتن، جوانکاریی و ئاوازی موزیکیی پەندەکە هاتووە، بۆ ئەوەی مەتەڵ لە زاری مەتەڵسازەوە سەرنجڕاکێشبێت، ماندوونەبی خاڵەجاش، مەبەست لە ئاژەڵی ڕەقەیە، ڕەقە: گیانەوەرێکی ئاوی کلکدارە، وەک کیسەڵ وایە (فەرهەنگی خاڵ). وەڵام (ڕەققە). [1]