وەستاوە لە حەوشێ
خاس دەکات جووتە کەوشێ
بێ دەرزی و بێ درەوشێ
خاس: باش. کەوش: جۆرێک پێڵاوی بێ پاژنەی لووت هەڵگەڕاوەیە. درەوش: دەرزییەکی گەورەیە چەرمی پێ کون دەکرێت بۆ دوورینەوە (فەرهەنگی خاڵ) وەستاوە لە حەوشێ: مەبەست لە ئاسنگەرە، خاس دەکات جووتە کەوشێ: مەبەست لەوەیە کە ناڵ درووستدەکات کە بە کەوش چووێنراوە، بە بزمار کە بە درەوش چووێنراوە، بە پێی وڵاخدا دادەکوترێت. وەڵام (ناڵ) .[1]