ئەوە چییە؟ هەتا لێی نەدەی هەڵناپەڕێ.
مەبەست لە هێڵەکە، (هێڵەک: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت) کاتێک دانەوێڵەی دەکرێتە ناو، بۆ ئەوەی ببێژرێتەوە، بەدەست بە جۆرێک دەلەرزێنرێت و هەڵدەتەکێنرێت، دانەوێڵە وردەکەی پێدا دێتەخوار و دانە درشتەکانی تێدا دەمێنێتەوە. وەڵام (دانەوێڵەی ناو هێڵەک) . [1]