مانگای گەڵواخی نەگەڵی هەس نەگوان
شیر ئەپەڕێنێ، ئەم بان و ئەو بان
گەڵواخی: ناوە بۆ ناوچەیەکی کوردستان یان هۆزێک. گەڵوگوان: بۆ مانگا یان مەڕ و بزن بەکاردێت، بەڵام لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە دابارینی تەرزەیە، لە ئاسمانەوە بۆ خوارەوە، کە بە دۆشینی شیر چووێنراوە، چونەک لە ڕەنگدا هەردووکیان سپین و لەسەرەوە بۆ خوارەوە ئاڕاستە وەردەگرن. وەڵام (باران و تەرزە) . [1]