داڵک یەک و کوڕ هەزار
هۆڵک هۆڵک کڵاولار
داڵک: دایک. هۆلک: کۆخ یان خانووی بچووک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) دایک یەک و کوڕ هەزار، مەبەسی لە داری بەڕووە کە ساڵانە هەزاران دەنک بەڕوو دەگرێت، دایک بە داربەڕوو، هەروەها بەڕوو بە کوڕ چووێنراوە. هۆلک هۆلک کڵاو لار، مەبەستی کە کڵاوی بەڕووە کە وەک کۆخ یان خانووی بچووک وایە. وەڵام (بەڕوو). [1]