دوو پەنای کارکەر، دە فاڵەی بێ دەنگ
قڵایەک مسازان، بێ خەڕەک و سەنگ
مەبەست لە کلاش چنینە بە دەست، (کڵاش: جۆرێک پێڵاوی پیاوانەی کەلەپووری کوردییە، ژێری خوریی و سەری چنراوێکی سفتی سپییە) دوو پەنای کارکەر: مەبەست لە دوو دەستی مرۆڤە، فاڵە: کارکەری دەشت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) دیسان مەبەستی لە دەستی مرۆڤە، قڵایەک مسازان، واتە: جووتێ کلاش بە ئەندازەی درووستکردنی قەڵایەک سەختە، بێ خەڕەک و سەنگ، واتە: کڵاش بە دەست دەچێنرێت، پێویستی بە ئامێر نییە. وەڵام (کڵاش چنین) . [1]