لە بەینی دووبەردا ئاردێکی ورد.
ئاشی ئاوگەر دوو بەرداشی هەیە، دانەوێلە دەهاڕێت و دەیکات بە ئارد، واتە: هەر دانەوێڵەیەک بکەوێتە نێوانی دوو بەرداشەکەوە، وردی دەکات و دەیهاڕێت، بەساغی نایەتەدەر، کێشەکانی ناو کۆمەڵگە زۆرجار وەک بەرداش مرۆڤەکان دەهاڕێت و تووشی زیانیان دەکات، بۆ نێوانی دوو کەس بەکاردێت کە شەڕیان هەبێت.[1]