ناونیشانی پەرتووک: ئازارەکانی ئەنفال
ناوی نووسەر: #ئازار سەرچاوی# - حەکیم حەسەن محەمەد
بابەت: یادەوەری ڕۆژانی پێشمەرگایەتی
پێداچوونەوە و هەڵەچنیی: دلێر کەریم
شوێنی چاپ: #هەولێر#
بڵاوکار: #ڕێگای کوردستان# -حزبی شیوعی
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
=KTML_Bold=ئەنفال:=KTML_End=
ساڵانێکە هێندە ستەم لەو گەلەی ئێمە دەکرێت، گەر بەردیش زمانی هەبایە دەهاتە وەڵام. ستەمێک کە ڕیشەی لە فرەیەک دەروون و کەسێتی تاکی کورددا جێوار بووە و تا سەر ئێسکی چووەتە قوڵایی. کە ئەم سەربردانەی هاوڕێ ئازارم خوێندنەوە، برینی چەند دەڤەرێکی باشوورم هەڵکۆڵرایەوە، برێنێک چەندان ساڵە خوێنی لێ دەتکێت، بۆردومان، ژەهرباران، هەڵاتن، گریەی منداڵان، ڕۆڕۆی دایکان و نرکەی برینداران. تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەو ستەمە هێندە دژاور بێت، دەیان گەنج، هەنووز تەمەنیان 17بەهاریان پێشوازی نەکردبێت، بەڵام ئامادەی قوربانی و گیانفیدایی بن!
ئەو (هاوڕێ ئازارە) م پێشتر بە حیکمەت ناسی، ساڵی 1987لە گوندی وێلەکەی بناری شارەزوور لە ئۆردوگای باریکە، لە چالاکییەک گەڕابوونەوە، قارەمانێک بە ناوی مەجید دوکانی بەرپرسیان بوو.
هاوڕێ ئازار (حیکمەت) سەرباری ئەوەی خوێندەواری پێشتر سنووردار بووە، بەڵام لەم سەربردانەدا توانیوویەتی ئەدەبی بەرگری بە شێوەیەک بنووسێتەوە، کە خوێنەر بکاتە هاوڕێی یاداشتەکانی، بیباتە ناو ئەو سەنگەرانی کە سوپای بەعسیان دەشکاند، وێنای نسار و شاخ و دەوارەکانی نیشتمان بکاتە زیندوترین تابلۆی مێژوو. خامەی هاوڕێ ئازار، خامەیەکی ڕاستەقینەی چەوساوە و سەدان خێزانی دەڤەری قەرەداغە، تا دەگاتە قەندیل! بە زیواترین شێواز ئازاری ئەو گەلەی خستووەتەڕوو.
وێڕای دەست خۆشی، بریا پێشمەرگەکانی دیش هەر یەکە چەند سەربردەیەکی خۆی تۆمار بکردایە، تاکوو ئێمەش وەک گەلانی دی ببینە خاوەن مێژووییەکی نووسراو و خۆمان لە ونبوون ڕزگاربکەین. ئێ پێشمەرگەی سادە، کە مێژوو دەنووسێتەوە، نە خۆی دەکاتە پاڵەوان، نە ستەم لە هاوڕێیانی دەکات، چی دەبینێ و دەکات ئەوە تۆمار دەکات. هاوڕێ ئازار گەنجینەیەکی پێشکەش مێژوو کردووە، کۆسارێک، دیرۆکی کوردی لە فەوتان ڕزگار کردووە، ناوی دەیان گوند و کەل و لوتکەی پێمان ئاشنا کردووە. ڕاستگۆیانە باسی نەیار و دۆستی گەلەکەمانی کردووە و دەستی لە ناڕەوایی و وڵاتفرۆشانی خۆماڵی، نە پاراستووە، کە سەدان گوندیان بۆ داگیرکەران تاڵانکرد و خەڵکەکەشیان فرۆشتووە. ئەوەش هێندەی دی سەربردەکانی بەنرختر کردووە.
ئارام هەورامی (#ئاسۆ بیارەیی# )
#26-04-2024#