کڵە مووی نییە
شلە دۆی نییە
کڵ: کووڵ بۆ شتێک بەکاردێت کوورت و بچووک بێت، شڵ: بۆ پێستێک بەکاردێت کە پەڵەپەڵەی دوو ڕەنگ بێت، دۆ: خواردنەوەیەکە کە ژەنینی ماست پەیدادەبێت، مەبەستی مەتەڵەکە بۆقە، کە باڵای کوورت و بچووک و کووڵە، هەروەها پێستی شڵە و شیر نادات تا دۆی لێبەرهەم بێت. وەڵام (بۆق) . [1]