جیابوونەوە کارێکی ئاسان نییە و سەختە، بەڵام لە هەندێک کاتیشدا چارەسەرە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵێک کێشە کە چارەسەریان نییە و هەوڵی زۆری لەگەڵدراوە.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی بە بێ کێشە جیابیتەوە، ئەم چەند یاسایە پەیڕەو بکە.=KTML_End=
1. گفتوگۆیەکی کراوە و ڕاشکاوانە لەگەڵ بەرانبەرەکەت بکە، هەستەکانت، هۆکاری جیابوونەوە و کێشەکانت باس بکە، بەبێ ئەوەی هەوڵبدەیت لۆمەی بەرانبەرەکەت بکەیت و ئازاری هەستەکانی بدەیت.
2. کاتی گونجاو و شوێنی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی بە بەرانبەرەکەت بڵێیت، کاتێک دەزانیت ئەو لە دۆخێکی خراپدایە، خراپتری مەکە.
3. پێویستە بزانیت کە جیابوونەوە بڕیارێکی سەختە بۆ هەردوولا، هەر بۆیە هەوڵبدە گوێگرێکی باش بە بۆی، با هەستەکانی بەتەواوی دەربخات.
4. ئارامبگرە و ڕێز لە سنوورەکانی نێوانتان بگرە، پێویستە بزانیت توڕەبوون و هاوارکردن بەسەر بەرانبەرەکەت هیچ یارمەتیدەر نییە، هەر بۆیە لەبری ئەوە ئارامی هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لەیەکتر تێبگەن.
5. هەندێک کات بەیەکتر بدەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان قبووڵ بکەن، کات دەکرێت چارەسەری بکات.
6. سەرنجت لەسەر ئەوەبێت زیاتر گرنگیی بە خۆت بدەیت و هەوڵبدەیت بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بیت، وەرگرتنی پاڵپشتی لەلایەن هاوڕێ، خێزان یان ڕاوێژکاری دەروونی بیرۆکەیەکی باش دەبێت. [1]