سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پشتیووانیی تەواوەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە #11-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیووانیی تەواوەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە و لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراق نارد، تێیدا نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرانبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی، سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە، کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت. [1]