ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 522,761
画像 105,758
書籍 19,696
関連ファイル 98,586
Video 1,419
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە میدیاکانی ئێراندا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە میدیاکانی ئێراندا

هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە میدیاکانی ئێراندا
سینا سۆما
دوای سێ ڕۆژ لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر، کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میدیاکانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەو هێرشە بەردەوامە.
بەرپرسان و میدیاکانی ئێران خۆیان لەوە بواردووە باسی ئەوە بکەن لە هێرشی مووشەکی شەوی دووشەممەی سوپای پاسداراندا بۆ سەر هەولێر، شوێنی سڤیل کراوەتە ئامانج و ئەندامانی خێزانێک بوونەتە قوربانی.
کەیهان: هەرێمی کوردستان داواکارییەکەی کۆماری ئیسلامیی جێبەجێ نەکردووە
حسێن شەریعەتمەداری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان، لەبارەی ‌هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر، وتارێکی لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوکردووەتەوە، شەریعەتمەداری کە لە ئێران وەک دەستەڕاستی عەلی خامنەیی بۆ کاروبای میدیا دەناسرێت، لە وتارەکەیدا، باسی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئێراق دەکات و دەڵێت لە کاتی تەنگانەدا وەکوو هێرشی #داعش# بۆ سەر شاری هەولێر، کۆماری ئیسلامی و قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، یارمەتیی هەرێمی کوردستانیان داوە، لە کاتێکدا هیچ وڵاتێکی دیکە ئامادە نەبوو وەڵامی داواکارییەکانی هەرێم بداتەوە.
حسێن شەریعەتمەداری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان، بانگەشەی ئەوە دەکات؛ ئەو زانیارییانەی باسی کوژرانی کەسانی سڤیل لە هێرشەکەدا دەکەن، ڕاست نین و لێدوانی فەرمیی بەرپرسانی حکومەتی وڵاتەکەی و سوپای پاسداران دووبارە دەکاتەوە، بەوەی ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، بنکەی سەرەکیی مۆساد بووە.
شەریعەتمەداری نووسیویەتی پێشڕەو دزەیی و ئەژی ئەمین کەسانی سەر بە مۆسادن، کە لە هێرشەکەدا کراونەتە ئامانج. پێشڕەو دزەیی بەرپرسی دابینکردنی نەوت و سووتەمەنی بوو بۆ ئیسرائیل، هەروەها ئەژی ئەمین، هاوکارێکی فەرمیی مۆساد و لە ئەندامانی سەرەکیی تیمی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بوو لە ئێران.
بە وتەی شەریعەتمەداری، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندینجار لەبارەی بوونی بنکە و بارەگای مۆساد لە هەرێم، بەڵگەی پێویستی داوەتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و هۆشدارییان دراوەتێ، کە ئەو کەسانە لە هەرێم بکەنە دەرەوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم تەنیا هەندێک هەنگاوی ڕووکەشیان ناوە و وایان پێشانداوە، داواکارییەکەی ئێرانیان جێبەجێ کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکان لەسەر ئەو هێرشەی سەر هەولێر پێکهێنرا، لە هەولێرەوە ڕایگەیاند بانگەشەکان ڕاست نین و ئەو شوێنە بارەگای مۆساد نەبووە.
تەسنیم: ئەژی ئەمین کوژراوە
ئاژانسی تەسنیمی سەربە سوپای پاسداران لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژی سێشەممەیدا لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر دەڵێت: لە هێرشەکەدا بنکەی مۆساد لە هەرێمی باشووری کوردستان و پێگەی ژمارەیەک لە هاوکارانی ستراتیژیی مۆساد خاپوور کران و کرانە تەپۆڵکەیەکی خاک.
لەو ڕاپۆرتەدا باسی گیانلەدەستدانی سەرمایەداری شاری هەولێر، پێشڕەو دزەیی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەدا کراوە و نووسراوە لە یەکێک لە ئامانجەکاندا، پێشڕەو دزەیی، هاوکارێکی دیاری مۆساد کوژرا و کوژرانی لەلایەن میدیای هەرێمی کوردستان بە فەرمیی پشتڕاست کرایەوە.
باسی ئەوەش کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە هێرشەکاندا کوژراوە و ئاماژە بەوە کراوە، دەرنەکەوتنی ئەژی ئەمین تا ئێستا لە میدیاکان ئەو ئەگەرە بەهێزتر دەکات.
پێشتر نووسینگەی #ئەژی ئەمین# ، لە لێدوانێک بۆ ڕووداو، هەواڵی کوژرانی ئەژی ئەمینی ڕەتکردووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە، پۆستەکەی ئەژی ئەمینی بە هەڵە نووسیوە و دەڵێت هەندێک هەواڵی دیکە باسی ئەو ئەگەرە بەهێزە دەکەن، کە کەسێک بە ناوی سلێمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی پارتی دیموکراتی باشووری کوردستان لە هێرشەکاندا کوژراوە. ئەژی ئەمین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی باشووری کوردستان و یەکێک لە هاوکارە هەرە گرینگەکانی مۆسادە لە هەرێمەکە، کە سەرپەرشتیی هەندێک کردەوەی تیرۆریستی کردووە لەنێوخۆی ئێران، تیرۆرکردنی شەهید فەخریزادە یەکێک لەو کردەوە تیرۆریستیانەیە کە ئەژی ئەمین دەستی تێدا هەبووە.
نوورنیوز: بەرپرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیسرائیل کوژرا
ماڵپەری نوورنیوز، پێگەی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نەتەوەیی ئێرانیش باسی گیانلەدەستدانی پێشڕەو دزەیی لە هێرشەکەدا دەکات و ئەو وەکوو خاوەنی گرووپی فاڵکۆن و ئیمپایەر، کەسێکی نزیکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی دەناسێنێت.
نوورنیوز هەروەها نووسیویەتی پێشڕەو دزەیی بەرپرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیسرائیل بووە و پەیوەندییەکی نزیک و بە‌هێزی لەگەڵ مۆساددا هەبووە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان ئەم جارە و پێشتریش ئەو بانگەشانەی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە و بەبێ بنەما ناوی بردوون.
ئیرنا: هەرێمی کوردستان گرنگی بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران نادات
ئاژانسی فەرمیی ئێران، ئیرنا لە بارەی هێرشەکەوە چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتی بڵاو کردووە. لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا، باسی ئەوە کراوە هەرێمی کوردستان گرنگی بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نادات و دەڵێت دوای ساڵی 2003 و، دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکی ڕەها لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرا سەرکردەکانی هەرێمەکە ببنە قووڵایی ستراتیژیی ئێران، بەڵام بوونی هێزەکانی ئەمریکی و ئیسرائیلی، بوونی گرووپە چەکدارە جوداخوازەکان لە دهۆک، سلێمانی و هەولێر ئەوەی پێشاندا کە سەرکردەکانی هەرێمی باکووری ئێراق زۆر گرینگی بە پرسە ئەمنییەکان نادەن و زیاتر مەیلی ئەمریکا و ئیسرائیلیان هەیە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە؛ ساڵی 2023 ڕێککەوتنێکی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان ئێران و ئێراق واژۆ کراوە، بۆ ئەوەی بنکەکانی ‌هێزەکانی دژە شۆڕش لە سنوورەکان دووربخرێنەوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی باکووری ئێراق گرینگییەکی ئەوتۆیان بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە ئەمنییە نەداوە.
لە ڕاپۆرتەکە باسی ئەو کراوە، ئەو هێرشە هۆشدارییەکی جیدی ئێران بوو بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و لە زاری شرۆڤەکارێک بە ناوی هانی حەسەن زادە باسی ئەگەری هێرشی زەوینی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، دەگوترێت ئەگەر بیانەوێ بەردەوام بن لە درووستکردنی کێشەی ئەمنی بۆ ئێران، لە کۆتاییدا ئێران ناچار دەبێت بە شێوەی زەوینی بچێتە نێو هەرێمی باکووری ئێراقەوە، کە لە دۆخێکی وەهادا، حکومەتی ناوەندی ئێراق و بەرپرسانی هەرێم تووشی ئاڵنگارییەکی جیدی دەبنە.
سەدا و سیما زانیاریی ناڕاست بڵاودەکاتەوە
ئاژانسی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە بەرنامەیەکی تایبەتیدا لەبارەی هێرشەکەوە بە بەشداریی سێ میوانی شرۆڤەکار، هەوڵی دا ئەو پەیامە بگەیێنێ، کە لە هێرشەکەی هەولێردا هیچ کەسێکی سڤیل نەکراوەتە ئامانج و ئەوانەی کوژراون کەسانی سەر بە مۆسادن.
لە بەرنامەکەدا شرۆڤەکارێک بە ناوی ڕەزا سەدرولحسێنی دەڵێت: ئەوە ڕاست نییە کە دەگوترێت کەسانێکی ناچەکدار یان کەسانێک کە سیخوڕ نەبن، لە هێرشەکەدا کوژراون، ئەوە گومانێکە کە هەوڵدەدرێت درووست بکرێت. دەمەوێ ئەوە بڵێم، کاتێک بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا، کە بێجگە لە بەرپرسە سیخوڕەکان هیچ کەسێک لەوێ نەبوو و ئەوەی دەگوترێ، خێزان لەوێ هەبووە، منداڵێک یان خانمێک لەوێ بوون، ئەمانە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین و دووریی ئەو بنکەیەش تاوەکوو ناوەندی هەولێر نزیکەی 30 کیلومەترە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە هێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری کورد و کچە 11 مانگییەکەی بە ناوی ژینە گیانیان لەدەستداوە، هەر لە ماڵەکەیدا هاوڕێیەکی و کارگوزارێکی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا، 16 کەسی دیکە کە منداڵەکان و هاوژینی پێشڕەو دزەیی، خزمەتگوزار و پاسەوانەکانیان بوون بریندار بوون.
سوپای پاسداران: تەقینەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران زۆربەیان لە ڕێی باشووری کوردستانەوە بووە
ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە بارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاندووە، ئەو شوێنەی لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج، بۆ سیخوڕی، تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی لەنێو خاکی ئێراندا، کەڵکی لێوەردەگیرا.
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دەڵێت خاڵێک لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا، بینایەک بوو، کە لە ڕواڵەتدا ڤێلایە، بەڵام هەر وەک دوای هێرشەکان دەرکەوت، بینایەکی بەهێزی کۆنکریتییە، کە بۆ سیخوڕی و ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی لەنێو خاکی ئێراندا، کەڵکی لێوەردەگیرا؛ بۆ تیرۆر و بۆ ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. لەو بینایەدا کەلوپەلی پێشکەوتوو لەنێوچوون، چونکە بەپێی ئەو شتەی دیارە، دوو قاتیشی لەژێر زەویدا هەیە، هەم کەلوپەلە لەنێوچوو و ئەوانەش کە دەبوو لەنێوبچن، لەنێو بران.
بەوتەی ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران و تەقینەوەکان لە ناوەندە گرنگەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەدا کراون، لە ڕێی باشووری کوردستانەوە بوون.
فارس نیوز و کاریکاتێری مشکە برژاوەکانی ئەربیل
ئاژانسی فارس نیوزی سەربە سوپای پاسداران لە چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتی تایبەت بە هێرشە مووشەکییەکەدا، بەردەوام ئەوە دووپات دەکاتەوە کە هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەرەکیی مۆساد بووە لە شاری هەولێر و ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون وەک بەرپرسانی مۆساد ناوی بردوون.
فارس نیوز وێنەی پێش هێرشەکەی ڤێلای سەرمایەداری کورد، پێشڕەو دزەیی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، سوپای پاسداران بەوردی چاودێریی جمۆجۆڵەکان و هاتوچۆی بۆ ئەو ڤێلایە کردووە و لە شەوی هێرشەکەدا، مووشەکەکان ئامانجیان پێکاوە.
ئەو ئاژانسەی سەربە سوپای پاسداران هەروەها وەکوو سووکایەتیکردن بە قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر، کاریکاتێرێکی بە ناوی مشکە بڕژاوەکانی ئەربیل بڵاوکردەوە. کاریکاتێرەکە بەمشێوەیەیە کە لە زەرفێکی سەفەریدا، سێ مشکی بڕژاو دەبینرێن، لەسەر زەرفەکە لۆگۆیەکی وەکوو کەی ئێف سی هەیە کە لەژێرەوە سێ پیتی ئینگلیزی دەبلیو، تی، ئێف نووسراون. هەروەها لە بەشی سەرەوەی کاریکاتێرەکە نووسراوە مشکە برژاوەکانی ئەربیل.
نامەی ئێران بۆ ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بڵاویان کردووە سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی شەوی دووشەممە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی سووریا، نامەیەکی تایبەتیی بۆ ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی ناردووە.
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەکەدا گوتوویەتی کۆماری ئیسلامی هێرشەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پەیماننامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی بەرگریلەخۆی، ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆریستیی کردووە.
لە نامەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی کرمان و ڕاسک بوون، بۆیە پێگەکانی داعش، تەحریر ئەلشام و هێزەکانی دژە شۆڕش کراونەتە ئامانج.
کارەکە کۆتایی پێنەهاتووە، ئەمە سەرەتایە
محەمەد ساڵح جۆکار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری نێوخۆیی و ئەنجوومەنەکان لە پەڕڵەمانی ئێران لەبارەی هێرشەکەوە بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، بەو ئۆپەراسیۆنە، هۆشدارییەک درایە دوژمنان و بە جۆرێک لە جۆرەکان تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان کردەوە، هەڵبەت ئەمە ئەوە ناگەیێنی کارەکە کۆتایی پێهاتووە، بەڵکوو ئەمە سەرەتایە.
جۆکار هەروەها دەڵێت ڕێبەری ڕایگەیاندووە؛ پێویستە دەست و پەیوەندەکانی تیرۆریستی بەوردی دەستنیشان و سەرکوت بکرێن، بۆیە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تاوەکوو ئەو کاتەی ڕەوتی تیرۆریستی لەسەر ئاستی ناوچەکە بنبڕ دەکرێت.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは141表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 19-01-2024
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 19-01-2024 (0 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: レポート
ブック: 政策的
ブック: クルド発行
プロヴァンス: イラン
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 20-01-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 20-01-2024
最近の( هەژار کامەلا )によって更新この商品: 20-01-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは141表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.173 KB 20-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 522,761
画像 105,758
書籍 19,696
関連ファイル 98,586
Video 1,419
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.938 秒(秒) !