ناو: جەبار
ناوی باوک: خدر
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-08-1981#
شوێنی لەدایکبوون: #پشدەر#
$ژیاننامە$
جەبار خدر حەمە شوان لە ڕێکەوتی 01-08-1981 لە شارۆچکەی پشدەر لەدایکبووە، دەرچووی #زانکۆی سەڵاحەدین#ە لە بەشی کۆمەڵناسی، بەڕێوبەری (قوتابخانەی هۆشەنگ)ی بنەڕەتییە لە ناوچەی پشدەر. لە ساڵانی2006-2007 کاری ڕێکخستن و ڕێکخراوە خوێندکاریەکانی کردووە. یەکەم پەرتووک کە خوێندییەوە ڕۆمان بوو، لەوانە ڕۆمانەکانی: (#بێ سەرپەرشتان#، #بێ نەوایان#).
=KTML_Bold=بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە:=KTML_End=
بزووتنەوەی ژنان و مافەکانی ژنان، چاپی یەکەم، چاپخانەی #وەزارەتی ڕۆشنبیری#، لە بڵاوکراوەکانی #وەزارەتی مافی مرۆڤ#ە، #هەولێر#، 2007، ل112، قەبارە 5، 22*15.5.
(بە هاوبەشی لەگەڵ ئارام ئەمین جەلال). [1]