ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,775
画像 106,015
書籍 19,351
関連ファイル 97,452
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ناساندنی پەرتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناساندنی پەرتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

ناساندنی پەرتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
ناونیشان: $ناساندنی پەرتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا$
بابەت: ڕاڤەی پەرتووک
نووسین و ئامادەکردنی: #کاروان مێراوی#
ڕێکەوتی دەرچوون: #23-08-2022#
پەرتووکی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”، کە لە لێکۆڵینەوە و نووسینی عەلی مونەزەمی، نووسەر و لێکۆڵەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم هێنراوە، ناوەرۆکی پەرتووکەکە بە وتەی دەستپێک و سپاس و پێزانینی لێکۆڵەر بۆ ئەو کەسانەی لەم بەرهەمەدا یارمەتیدەری بوون دەستپێدەکات، پێڕستی ئەم پەرتووکە لە 10 بەش پێک هاتووە کە بریتین لە؛ نووسینێکی کوورتی د. مەجید حەقی، نووسەر و لێکۆڵەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ناساندنی هزری د. قاسملوو کە بووەتە دەروازەیەک بۆ ناوەرۆکی پەرتووکەکە، پاشان پێشەکیی نووسەر و تەوەرەکانی: تێئۆریی ئازادیی نەرێنی و ئازادیی کۆماریخوازانە، ڕوونکردنەوەی چەند خاڵێکی پێویست پێش باسە سەرەکییەکان، ئازادی لە ڕوانگەی قاسملووەوە وەک ئانترۆپۆلۆژیستێکی مارکسیست -پەرتووکی کوردستان و کورد وەک بەڵگەی سەرەکی، ئازادی لە ڕوانگەی قاسملووەوە وەک چەپێکی دێموکرات و پۆست -مۆدێڕنیست، مانیفێستی ئازادیخوازی لەسەر بنەمای هزرەکانی قاسملوو، ئەنجام و ژێدەرەکان. بەگشتی پەرتووکەکە لە دووتۆی 188 لاپەڕەدا ئامادە کراوە و لە بەرەبەرەی 22ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، واتە لە 33هەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی د. قاسملوودا وەکوو پەرتووکی ژمارە 9 لە زەنجیرە بڵاوکراوەکانی پەرتووکی تیشک لەلایەن بەڕێوەبەرانی گۆڤاری تیشک، سەر بە دەزگای پەروەردە و لێکۆلێنەوەی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە تیراژی 1000 دانەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا لە وڵاتی ئەڵمانیا جارێکی تر چاپ کرایەوە و لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا بڵاوکراوەتەوە.
لەسەر ئەوەی کە بیرۆکەی نووسینی ئەو پەرتووکە چۆن و لە کوێیەوە سەرچاوەی گرتووە، پرسیارمان لە بەڕێز عەلی مونەزەمی، نووسەر و لێکۆڵەری پەرتووکەکە کردووە و بەڕێزیان لەم بارەیەوە بۆ “کوردستان” وتی: “وەک هزر و ئیدە، هەر لە کاتی خوێندن لە زانکۆی ترۆمسوودا بیرم لە نووسین لە بارەی ئازادی لەسەر بناغەی هزر و ڕامانی قاسملوو کردبووە. بەڵام پێم مژارێکی قوورس بوو و بە جۆرێک خۆم لێی دوور ڕاگرتبوو. تاکوو لە هاوینی ساڵی 2720ی کوردیدا بڕیارم دا کە کاری لەسەر بکەم. ئەگەر پشتیووانی و هاوکاریی هاوڕێیان لە بواری زانستی و زمانەوانییەوە نەبوایە، بێگومان پەرتووکەکە بەم شێوەیە پۆخت و جوان دەرنەدەچوو، هەرچەند کە دیسانیش بێ ‌کەموکۆڕی نییە. لێرەدا جارێکی دیکە سپاسی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە بە هەر جۆرێک لە جۆرەکان کارێک یان ئەرکێک کەوتبێتە ئەستۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم پەرتووکەدا. لەسەر پێشنیاری هاوڕێیان سارۆ ئەردەڵان، شەهاب خالیدی و جەمال فەتحی (کۆچەر ڕۆژهەڵات)، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گۆڤاری تیشک قسە کرا کە ئەوان ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی بگرنە ئەستۆ. دوای ئەوەی کە پەرتووکەکە بەڕێ کرا بۆ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک، ئەوان نێوەڕۆکی پەرتووکەکەیان پەسەند کرد، بەڵام لە بارەی زمانەوانییەوە تێبینیان لەسەری هەبوو. دوای چارەسەریی کەموکۆڕییەکان بەخۆشییەوە ئەوان زەحمەتیان کێشا و بڵاویان کردەوە”.
پاش شەهیدبوونی د. قاسملووی ڕێبەر، سیمینار، وتار، لێدوان، وتووێژ، لێکۆڵینەوە و پەرتووکگەلێکی زۆر و جۆراوجۆر لەسەر هەڵوێست، پراکتیک، ڕوانگە، هرز و ڕامانی د. قاسملوو بڵاو کراونەتەوە، لێرەدا ئەو پرسیارەی کە لە مێشکی خوێنەرانی ئەم پەرتووکەدا دێتە ئاراوە ئەوەیە کە، گەلۆ جیاوازیی ئەم پەرتووکە لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی تر کە لەسەر ئەو ڕێبەرە نووسراوە، لە چیدایە؟ یان بە واتایەکی تر چ شتێگەلێک لەسەر د. قاسملوو لەو پەرتووکەدا نووسراوە کە پێشتر باس نەکرابێتن و نەنووسرابێتن؟ لەم پەیوەندییەدا نووسەر ڕایگەیاند: “تا هەنووکە چەندین پەرتووک و بە سەدان وتار و لێکۆڵینەوەی زانستی لە پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتیی د. قاسملوو لە گۆشەنیگای جۆراوجۆری مێژوو، زانستی مودیریەتی، زانستیی مارکسیستی و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کورد و …هتد نووسراوە. مژارەکانی باس کراو لەم پەرتووکەدا، پەیوەندییان بە فەلسەفەی سیاسییەوە هەیە. واتە لەم پەرتووکەدا هەوڵ دراوە بەشێک لە فەلسەفەی سیاسیی د. قاسملوو لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیدا شی بکرێتەوە. تا ئێستە زۆر کەس لە کاتی نووسین یان ئاخافتندا لە وتەکانی د. قاسملوو لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیدا وەک فاکت کەڵکی وەرگرتووە. بەڵام یەکەم جارە کە هزر و ڕامانی قاسملوو لە پەیوەندی لەگەڵ زاراوەی ئازادیدا لە ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسییەوە شیکردنەوەی بۆ بکرێت.
ئەم پەرتووکە چەندین ئامانجی سەرەکیی لە پشتە: 1-ئێمەی کورد کە خەبات بۆ ئازادی دەکەین، پێویستە کە خۆمان بەباشی لە واتای ئەو ئازادییەی مەبەستمانە کە لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوە دەگرێت، تێ بگەین. ئەم پەرتووکە دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ ئەوەی کە خوێنەران هان بدات کە بە دوای تێگەیشتن لە واتای ئازادیدا بڕۆن و لە ئیرادەی نەتەوەکەمان تێ بگەن. لەبەر ئەوەی کە هەوڵی دوژمنانمان تاکوو ئێستەش ئەوە بووە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیدا شیکردنەوەیەکی چرووک و چەوت دەرخواردی تاکی کورد بدەن و هزری ئەوان بە گوێرەی پرێفرانسەکانی خۆیان لە قاڵب بدەن. ئێمە دەبێت بزانین کە ئازادی چییە و کام بەشی ئەم ئازادییە گرینگە و قابڵی دەست‌لێهەڵگرتنەوە نییە و جیاوازیی ئازادیی تاکەکەسی و ئازادیی گرووپێکی تایبەتیی (بۆ نموونە گرووپێکی نەتەوەیی) چییە و …هتد. بەس ئامانجی سەرەکی، هاندانی تاکی کوردە بۆ خۆپێگەیاندن لە واتای ئەو ئازادییەی کە لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوەی گرتووە. بە بڕوای من، قاسملوو یەکێک لەو دەگمەنە ڕێبەرانەی کوردە کە توانیویەتی لە ئاخافتن و نووسینەکانیدا ئەو ئیرادەیە زەق بکات و ئێلێمێنتەکانی بەرزەخووییی نەتەوەکەی بخاتە بەرچاو. واتە ئەم پەرتووکە هەوڵی داوە ئارگۆمێنت و بناغەی هزرەکانی قاسملوو لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیدا بە خوێنەرانی بناسێنێت و لەسەر بناغەی ئەم ڕاستییانە، مانیفێستی ئازادی کە لەو هزرانەی د. قاسملوویەوە سەرچاوەی گرتووە، پێشکەشی تاکی کورد بکات کە لەپێناو و بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ئازادییە تێ بکۆشن. 2-تێگەیشتنێکی قووڵ لە هزر و بیر و ئەندێشەی قاسملوو. زۆر جار دەبینین کە کاتێک فاکتێک لە قاسملوو دەهێندرێت، فەلسەفە و هۆکارەکانی بناغەییی ئەو فاکتانە نازانین و تێ ناگەین کە بۆ قاسملوو توانیویەتی لە وەها فاکتێکی ژیرانە بۆ گەیاندنی مەبەستەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت. تێگەیشتن لە بناغەی هزرەکانی قاسملوو بۆ درێژەدان بە خەباتێکی ڕزگاریخوازانەی نیشتمانی -نەتەوەیی بۆ ئێمە گرینگە، بۆ ئەوەی کە ئێمە لەسەر ڕێگەی ڕاست و درووستی خەبات ڕابگرێت و لە کاتی پێویستدا بڕیاری درووست بدەین. پێوانە بۆ ئەوەی کە کەسێک خۆی بە ڕێبواری ڕێگەی قاسملوو بزانێت، تێگەیشتن لە بنەما هزرییەکان و بکارهێنانی ئەو یەکە لە پراتیکدایە؛ نەک ئەوەی کە کێ چەند ساڵ لەگەڵ قاسملوو هاوخەبات بووە. ئەم پەرتووکە هەوڵی ‌داوە بناغە هزرییەکانی قاسملوو لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیدا شە‌نوکەو بکات و ڕێبوارانی ڕێگەی قاسملوو و خەباتکارانی کورد هان بدات کە لێی تێ بگەن و لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنن بۆ بڕیاردان و کار و خەبات.
تێئۆرییەکانی ئازادی وەک نەبوونی سەردەستی، تێئۆرییەکی بەتەواوەتی نوێیە و تەمەنی لەوانەیە دوو دەیە بێت. بەڵام کاتێک کە بیر و هزری قاسملوو لێی بکۆڵییەوە، دەردەکەوێت کە هزرەکانی قاسملوو لە بارەی ئازادیدا هەموو ئەو هۆکارانە لە خۆی دەگرێتەوە کە زانایان لەو دواییانەدا باسیان کردووە. قاسملوو چ لە پەیوەندی لەگەڵ زۆرداریی نەتەوەییدا، چ لە پەیوەندی لەگەڵ پرسەکانی پەیوەندیدار بە ستەم و زۆرداریی چینایەتی یان زۆرداریی سیاسی و پرسی دێموکراسیدا ئەوەی کە وەک ئارگۆمێنت و هۆکار باسی کردوون، دەرخەری ئەم ڕاستییەیە کە قاسملوو ئازادی لە نەمانی سەردەستیی ئەوانی تردا دەبینی. وەها ئازادییەکە کە کەرامەت و کەسایەتی دەدات بە مرۆڤەکان. بە کوورتی، واتە بیر و ئەندێشەی قاسملوو هێشتا لەگەڵ ڕاستییەکانی ئەم سەردەمەدا ڕێک دەکەون. ئێمە نابێت وای لێ بکەین کە وەک کەسانی باوەڕداری ئۆلی، قاسملوو لە ڕەخنە بە دوور بزانین، بەڵام ئەو هزرانەی قاسملوو کە پەیوەندییان لەگەڵ ئازادیدا هەیە، ئەگەر بە تاقیکارییەکی بێلایەنانەی ئەمڕۆییدا بخەینە بەرباس و ڕەخنەگرانە لێیان نزیک ببینەوە، دەردەکەوێت کە هەنووکەش تازەیییان هەیە. بێگومان هەر خوێندنەوەیەک لەسەر قاسملوو و حەتا چەند جار خوێندنەوەی بابەتێک لەسەر قاسملوو بە شێوەی هەرمەنیۆتیک، بیروڕا و تێگەیشتنی ئێمە بەرانبەر بە قاسملوو ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێنێت. ئەوەی کە لەو بەرهەمەدا هەیە و بەشێکی گرینگیشە، مانیفێستیکی ئازادیخوازانەیە کە لەسەر بنەمای هزرەکانی قاسملوو ئامادە کراوە. بە بڕوای من، ئەو بەشە یەکێک لە نوێترین بابەتەکانی هزری-تیۆریکە کە دەتوانین وەک کەرەستەیەکی یارمەتیدەر بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگەی ئازادیخوازانەی قاسملوو بەکاری بەرین. ئەوە یەکێک لەو دەگمەن وێژمانانەیە بە بڕوای من کە دوای سۆسیالیزمی دێموکراتیک، بەدەنەی حیزب دەتوانێت باس و نقاشی لەسەر بکات و وەک بەڵگەیەک بۆ دەستنیشانکردنی ئاسۆی خەباتەکەمان کەڵکی لێ وەربگرن. بەڵام ئەم مانیفێستە شتێکی دوگم نییە و نموونەیەکە لە سەدان نموونەی دیکە کە دەتوانن دابڕێژرێن و لە تێهەڵکێشکردنی هەموویاندا مانیفێستێکی تەواوتر بەرهەم بهێنرێت کە ببێتە چرای ڕێگەی تێکۆشانمان بۆ ئازادی”.
بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هەر مژارێک و بەتایبەت مژارگەلێکی هاوشێوە، میتۆد و شێوازگەلێکی جۆراوجۆری لێکۆلێنەوە هەیە و هەر لێکۆڵەرێکیش لە شیوازێکی تایبەت کەڵک وەردەگرن. بۆ ناساندنی زیاتری پەرتووکەکە، لە کۆتاییدا ئەو پریسارەمان لە بەڕێز “مونەزەمی” کردووە کە بۆ ئامادەکردنی ئەم پەرتووکە بەنرخە، لە چ شێواز یان میتۆدێکی لێکۆڵینەوەیی کەڵک وەرگیراوە؟ بەڕێزیان لەم پەیوەندییەشدا ڕایگەیاند: “لەم پەرتووکەدا لە شێوازی چۆنایەتیی (کڤالیتاتیڤ) بۆ کۆکردنەوە، شیکردنەوە و ئانالیزەکردنی داتا و زانیارییەکان کەڵک وەرگیراوە. لەم پەرتووکەدا زۆرتر لە میتۆدی شیکردنەوەی دەقەکان کەڵک وەرگیراوە، تەنیا لە دوو جێگەدا ئاماژە بە ئاخافتن و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون لەسەر مژارێکی هەستیار کراوە. ئەوانی دیکە هەمووی شیکردنەوەی تێکست و بەڵگەکانە و زۆربەی بەڵگەکانیش بەڵگەی نووسراوەن و کەمتریان دەنگین”. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは183表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان و کورد- 23-08-2022
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 23-08-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: K. D. P.イラン
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( سەریاس ئەحمەد 29-02-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 29-02-2024
最近の( شەنە بەکر )によって更新この商品: 29-02-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは183表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,775
画像 106,015
書籍 19,351
関連ファイル 97,452
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.312 秒(秒) !