ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 526,813
画像 106,608
書籍 19,800
関連ファイル 99,756
Video 1,452
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
1
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
خواستی سەروەریی باشووری کوردستان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خواستی سەروەریی باشووری کوردستان

خواستی سەروەریی باشووری کوردستان
=KTML_Bold=خواستی سەروەریی باشووری کوردستان=KTML_End=
ئامادەکردنی: #شێرکۆ کرمانج# و #سەردار عەزیز#
ئێراق لە 1921دا لەلایەن بەریتانییەکانەوە درووستکرا. لە 1926، بە هاوکاری بەریتانییەکان، ئێراق بەفەرمی ویلایەتی موسڵی عوسمانی، کە زۆرینە کورد بوو، خستە سەرخۆی. گەلی کورد ئەم لکاندنەی بە دەوڵەتی ئێراقی تازە-دامەزراو بەخیانەتی زلهێزەکان لە قەڵەمدا چونکە پەیماننامەی سیڤەر لە 1920، کە شەش ساڵ پێشووتر واژۆ کرابوو، داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی کردبوو. هەستی خیانەت و سیاسەتی پەراوێزخستن لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە بووە هۆی ڕاپەڕینی بەردەوام لەلایەن کوردەکانی ئێراقەوە.
چیرۆکی پشت لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق چیرۆکێکە کە هەندێک پێیان وایە پەیوەندی بە هاوسەنگکردنی قوورسایی سوننە و شیعەکانە لەو دەوڵەتە نوێیەدا. هەندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ ترس لە هاتنەخوارەوەی سۆڤیەت و درووستکردنی هەڕەشە لەسەر ئێراق، بەواتایەکی دیکە، کوردستان وەک بەربەستێک لە پێش سۆڤیەت دانراوە بۆ پاراستنی ئێراق. زۆریشن ئەوانەی لکاندنەکە دەبەستنەوە بە کێشە داراییەکانی بەریتانیا لەو ئانووساتدا، کە شەڕی یەکەمی جیهانی شەکەت و ماندو و قەرداری کردبوو. هەشن نەوت وەک فاکتەری لکاندنی ویلایەتی موسڵ بە ئێراقەوە دەبینن.
هەر چۆنێک بێت، سەرکردایەتی کورد لە ئێراق لەژێر کاریگەریی بیرۆکەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ودرۆ ویلسن، لەمەڕ مافی چارەنووس لەلایەک و لەلایەکی دیکە وەک چاولێکەری لە عەرەبەکانی ناوچەکە کە کرابوون بە خاوەن چەند دەوڵەتێک، هەروەها کاریگەریی بانگەوازی ڕۆشنبیرانی کورد لە ئەستەنبوڵ و ئەوروپا، هیوای سەربەخۆیی و دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆیان هەبوو و دەخواست.
یەکەم هەوڵی سەربەخۆیی کوردستانییانی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق. ڕاپەڕین بە ڕێبەرایەتی شێخ مەحمود لە 1919دا دەستی پێ کرد کە چەند مانگێکی خایاند. لاوازیی لە ڕووی دیپلۆماسی و دەوڵەتسازی لەلایەک و شکستهێنانی شێخ لە کۆکردنەوەی خەڵکانێکی پێویست لە هۆزەکانی دیکەی کورد لەلایەکی دیکەوە تاوەکوو هێرشێکی یەکلاکەرەوە بۆ سەر بەریتانییەکان ئەنجام بدەن، هەموویان بوونە هۆکاری شکستی ئەو هەوڵەی کوردەکان. سەرەڕای شکستەکەی، یاخیبوونی شێخ مەحمود و حکومەتە کوورتخایەنەکەی بوون بە “ئەفسانەگەلی چەکەرەکردنی ناسیۆنالیزمی کوردی”.
پاش دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە 1946دا پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی نەتەوەیی بۆ کورد هاتەئاراوە. کاتێک لە 1961 شەڕ لەنێوان کورد و حکومەتی ناوەندی ئێراق هەڵگیرسا، بزووتنەوەیەکی تاڕادەیەک بەهێزی نەتەوەیی کورد سەری هەڵدا. لە 1970دا، حکومەتی ئێراق و سەرکردایەتی کورد بەیەننامەی 11 ی ئازاریان واژۆ کرد، کە لانی کەم لەسەر کاغەز گەرەنتی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری کوردستان دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا، دیاریکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دواخرا تا ئەو کاتەی سەرژمێرییەک ئەنجامدەدرێت، کە هەرگیز ئەنجام نەدرا. جگە لەوەش، دەسەڵاتدارانی ئێراق سیاسەتی بەعەرەبکردنیان دەستپێکرد کە بۆ گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی ناوچە کوردستانییەکان داڕێژرا بوو. سەرەڕای ئەوە، بەغدا تاکلایەنە پڕۆگرامێکی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دەرکرد و جێبەجێی کرد، بەڵام شوێنە ستراتیجییەکانی وەک #کەرکووک# و #خانەقین# و #ئاکرێ# و شەنگالی لە دەسەڵاتە ئۆتۆنۆمییەکە دوورخستەوە. لە مانگی ئازاری 1974 شەڕ دەستی پێ کردەوە کە ساڵێکی خایاند، حکومەتی ناوەندی سەرکەوت. بەڵام هەر زوو ڕاپەڕینێکی دیکە لە کوردستان سەری هەڵدا و لەوێدا یاریزانێکی سیاسی نوێ دەرکەوت، ئەویش یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو.
پڕۆسەی پاکتاوی نەژادی و بەعەرەبکردن بەردەوام بوو و لە ئۆپەراسیۆنە بەدناوەکانی ئەنفالی 1988دا گەیشتە لوتکە، کاتێک حکومەتی ئێراق زیاتر لە 180 هەزار هاووڵاتی کوردی کۆمەڵکوژ کرد و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کوردی بە زۆرەملێ ڕاگواست بۆ ئۆردوگاکان.
لەشکرکیشی ئێراق بۆ سەر کوێت و فراوانخوازییەکانی بووە هۆی ڕاپەڕینەکانی بەهاری 1991. چەند ڕۆژێک دوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی شیعەکان لە باشوور، لە 5ی ئازاری 1991 ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە کوردستانیش ڕوویدا. شکستی کورد لە وەستانەوە لە دژی سوپای ئێراق بووە هۆی کۆچکردنی نزیکەی دوو ملیۆن کورد. بەمجۆرە، سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین و دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ناوچە کوردییەکان لەلایەن ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانییەوە حکومەتی ئێراقی ناچار کرد کە دامودەزگا مەدەنی و ئەمنییەکانی لە بەشێکی کوردستان بکشێنێتەوە. هەر زوو کوردستانییەکان ئەو بۆشاییەیان پڕکردەوە، ئەویش بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی گشتی لە ئایاری 1992 کە ئەنجامەکەی درووستبوونی حکومەتی هەرێم و پەڕڵەمانی کوردستانی لێکەوتەوە. ئەم پێشهاتە بووە هۆی ئەوەی لە تشرینی دووەمی 1992 دا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تورکیا-سووریا-ئێران ئەنجامبدرێت، کە ئامانج لێی سنوورداردکردنی خواستەکان و جوڵەکانی کوردستانیان بوو لە خۆبەڕێوەبەریدا.
ئەو ناوچەیەی کە سوودی لەو خۆبەڕێوەبەرییە وەرگرتبوو لە 1994دا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە نوقومی کاولکاری بوو و بەسەر دوو ناوچەی نفوزی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا دابەشبوو. لە کۆتایی 1998دا، بە هەوڵی ئەمەریکییەکان، شەڕی ناوخۆی کوردی-کوردی کۆتاییهات.
کۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆ کەشێکی هێنایە ئاراوە کە کورد هێواش هێواش دەستی کرد بە پڕۆسەی نیشتمانسازی و دەوڵەتسازی لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراقدا. ڕاستە کە پڕۆژەی نیشتمانسازی لە هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی 1991 خەمڵی، بەڵام لەڕاستیدا سەرکەوتنەکەی بەرهەمی کەڵەکەبووی نزیک سەدەیەک خەباتی نەپساوە بوو و پڕۆسەی نەتەوەسازی لە دامێنەوە زۆر پێشتر دەستی پێ کردبوو.
لە 1992 تا 2003، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیماکانی نیمچە-دەوڵەتی لەخۆیدا گەشەپێدابوو، بەڵام لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئێراقی لە 2003دا توانا و پێگەی زۆر بەهێزتر بوو و سیماکانی نیمچە-دەوڵەتی تۆکمەتر بوون کە خۆیان لەمانەدا دەبینییەوە: درووستبوونی پەڕڵەمان و حکومەت و هێزەکانی ئاساییش و بەرگری، کە هەموویان بەشێوەیەک لە شێوەکان ببوون بە سیمبوڵی دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆ لە دەرەوەی دەسەڵاتی بەغدا. بەفەرمیکردنی سروودی نیشتمانی کوردستان و چاپکردنی پول و بنیاتنانی مۆنۆمێنت و پەیکەری یادگاری و مۆزەخانە وەک نیشانەکانی نیشتمانسازی و دەوڵەتسازی لە دەرەوەی ئێراق دەبینران. بەگەیشتن بە 2005، دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی درووستکران کە بیانییەکان بەگەیشتنیان دەیانتوانی ڤیزا لە ئەفسەرە کوردەکان وەربگرن. تاوەکوو 2016، هەرێم 10 زانکۆی حکومی و دە زانکۆی ئەهلیشی هەبوو، لەنێویاندا دوو زانکۆی ئەمەریکی. بەگشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر لە حکومەتی ناوەند سەرکەوتووتر بوو، چونکە هەرێم تا 2017 جێگیرترین و ئەمینترین و لاشەڕترین ناوچەی ئێراق بوو.
لە حوزەیرانی 2017دا، سەرکردایەتی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان ڕۆژی 25ی ئەیلولی 2017 یان وەک ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دیاری کرد. زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان، 92%، دەنگیان بە سەربەخۆیی دا. هۆکارەکانی پشت ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم و شکستهێنانی لە دەرەوەی بازنەی ئەم بابەتەن بەڵام هەر چۆنێک بێت ئەنجامەکان دەریانخست کە زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان لە ئێراق پشتیووانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ئامانجی کۆتایی کوردستانییەکان گەیشتن بە سەروەرییە. ئەم پەیوەندییە ئاڵۆزەی کوردستانییان لەگەڵ سەربەخۆیی، پەیوەندییەکی ئاڵۆزی لەنێوان کوردستانییان و ئێراقییەکان، هەروەها کوردستانیان و هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتیی تورکەکان و ئێرانییەکان، درووستکردووە.
پەیوەندی کوردستانییان بە سەربەخۆییەوە هەر شتێک بێت ڕاستەوخۆ نییە. کوردستانییان هەست دەکەن لە جیهاندان بەڵام لەبەرچاو نین، بە واتایەکی دیکە دیارێکی ونن، لە دەرەوەی مێژوودان. کوردەکان نە نوێنەرایەتی دەکرێن و نە بەرگرییان لێ دەکرێت، تەنانەت ئەوکاتانەش کە مەترسی پاکتاوی ڕەگەزیی و جینۆسایدیشیان لەسەرە، کەس بەهانایانەوە نایەت. لەوەش زیاتر، نەبوونی دەوڵەت بووەتە هۆی هەستی خۆبەکەمزانی و خودنەفرەتی لەلای کوردستانییەکانەوە، بەتایبەتیی کاتێک وەک گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت وەسفدەکرێن. ئەم دیدە کوردستانییە وجودیی و سیاسیی و ئەخلاقییەی نەبوونی دەوڵەت بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لەگەڵ هەستی ئێرانییەکان لە نەبوون بە زلهێزێک لە ناوچەکەدا بەریەکدەکەون. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは78表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 28-11-2023
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 28-11-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 政策的
ブック: 調査
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 19-03-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 22-03-2024
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは78表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.1174 KB 19-03-2024 هومام تاهیرهـ.ت.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 526,813
画像 106,608
書籍 19,800
関連ファイル 99,756
Video 1,452
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
1
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.062 秒(秒) !