ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,464
画像 105,194
書籍 19,480
関連ファイル 97,495
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
زاره بەردی بناغەی سینەمای کوردی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زاره بەردی بناغەی سینەمای کوردی

زاره بەردی بناغەی سینەمای کوردی
زارە بەردی بناغەی سینەمای کوردی
ئارێز مستەفایی

نووسەر و دەرهێنەر: هامۆ بەیک نازاریان
بەرهەمهێنەر: ئارمێن کینۆ
بەپێی بابەتێک لە: ئابە لازو
ئەکتە­رەکان: زارە (ماریا تاتوسیان تەنازی)، سەیدۆ-شوان (هراچیا نرسیسیان)، تەیموور بەیک-کوڕی سەرۆکی ئیل (کاراکاش)، خدۆ -برای زارە (ئا. خاچانیان)، لەتیف خانم -هاوسەری تەیموور بەیک (ئۆ.گولازیان)، مەستۆ -باوکی زارە (م. مانۆلیان)، شێخی گوند (مەلیک. ئاغا مالۆڤ)، نانۆ -دایکی زارە (م. مانوچاریان) ، بەرپرسی کاروباری کورد (ز. گورالێڤ)، د­ەفتە­رداری بەرپرسی کاروباری کورد (ئا. ئەمیربەکیان).
کامێرامان (سینە­ماتوگرافیر): ئارکادی یالۆڤی
ماوەی فیلم: 72 خولەک
وڵات: (یەریڤان-ئەرمینیای سۆڤیەت)
ساڵی بڵاوکردنەوە: 1927 (فیلمی بێدەنگ)

$پێشەکی$
زارە یەکەمین کردەی داستانییە کە کورد وێنا دەکات و بە واتای تر بەردی بناغەی سینەمای کوردییە و لە هەمان کاتدا یەکێکە لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی سینەمای ئەرمینیای سۆڤیەت لە سەردەمی سینە­مای بێدەنگدا. زارە لە 7 ئەڵقەدا، لە ڕێگەی چیرۆکێکی خۆشەویستییەوە باس لە کولتوور، داب و نەریت و ڕێوڕەسمی کوردانی ئێزیدی دەکات. فیلمەکە خاوەنی وێنەی بەهێزی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە. بەڵام گرنگیی فیلمی زارە تەنیا لەبەر ئەوە نییە کە بەرهەمێکی مێژوویی و ئەرشیفییه، بەڵکوو ئە­م فیلمە وەڵامێکی سیاسی و ڕەخنەگرانەیە بۆ ئازارەکانی کورد لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی تیزار، ئاغا، شێخ و سیستەمی خێڵەکی و هەروەها دژایەتیکردن لەگەڵ جەنگی جیهانیی یەکەم، لەسەر بنەمای جوانیناسیی (قوتابخانەی مۆنتاژ) بە تایبەت (سێرگی ئایزنشتاین). فیلم لە ئاستێکی تردا ڕەخنە لە نەزانی و دواکەوتووییی فیکریی خەڵکی هەژار دەگرێت و لە هەمان کاتدا پشتیووانیی کورد دەکات بۆ ڕۆحی بەدواداچوون بۆ دادپەروەری و ڕاپەڕین لە دژی ستەم.

$کوورتەیەک$
زارە و سەیدۆ عاشقی یەکترن و بڕیارە بەم زووانە زەماوەند بکەن. بەڵام تەیموور بەگ، کوڕی سەرۆکی هۆزەکە سەرەڕای بوونی ژنێکی دیکە دەیەوێت دەست بەسەر زا­رەدا بگرێت. هاتنی بەرپرسانی تیزار بۆ پێکهێنانی گرووپێکی خۆبەخشی کورد بۆ بەرەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم، دەرفەتێکی بۆ تەیموور بەگ ڕەخساند کە پارە بدات بە بەرپرسان و سەیدۆ ڕەوانەی شەڕ بکات. بەڵام لە نیوەی ڕێگاکە سەیدۆ هەڵدێت و دەگەڕێتەوە گوندەکە، دواتر دەستگیر و ڕەوانەی زیندان دەکرێت. تەیموور کە ئێستا هیچ بەربەستێک لە بەردەمیدا نابینێت، زارە لە ماڵی باوکی دەدزێت و کات و ڕۆژی زەماوەندەکە ڕادەگەیەنێت. سەیدۆ لە زیندان هەڵدێت و بیر لە تۆڵەسەندنەوە و ئازادکردنی زارە دەکاتەوە. لە ڕۆژی زەماوەندەکەدا لەگەڵ هەڤاڵانی دەگەڕێتەوە ناوچەکە ­و دوای کوشتنی پاسەوانەکان و تەیموور، زارە ئازاد دەکات.

$شیکردنەوە$
زارە (ڕۆمانسییەت و خەبات)
زارە و چیای ئارارات بەنیازن چی بە بەردە­نگی خۆیان بڵێن؟ نیشاندانی پارچەیەک لە ژیانی خێڵەکی لە گوندێکی بناری چیای ئارارات، یان شتێکی زیاتریان هەیە بۆ وتن؟ فیلمەکە بە دیمەنێکی دووری ئارارات دەستپێدەکات و دەگاتە بنارەکانی چیاو و ژیانی خەڵکی ئاساییی ناوچە­کە و بە شێوەیەکی دۆکۆمێنتاری نیشان دەدات. ئارارات ناسنامەی ئەرمینیا و کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە. ئارارات هێمای خۆڕاگری و ڕاوەستانی مرۆڤی بەئەمەگ و خەباتکارە کە لە دژی ستەم و تاڵانکردن ڕاوەستاون. خەڵکێک ­کە هەزاران چیرۆک لە دڵیاندایە. چیرۆک و گێڕانەوەی تێکۆشانی خەڵکی ژێردەست لە پەنای ئارارات. یەکێک لەو ڕووداوە مێژووییانه، ڕاپەڕینی #ئیحسان نووری پاشا# و دامەزراندنی #کۆماری ئارارات# ە لە ساڵی 1927، هەمان ساڵی درووستکردنی ئەم فیلمە. زارەیش گێڕانەوەی ڕۆمانسییەت و خەباتە دژ بە تەیموور بەگ و، چەوساندنەوەی خەڵک لە ساڵی 1915 لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم نیشان دەدات. سەردەمی تێکچوونی ڕووسیای تزاری و فیۆدالیزم و سەرهەڵدانی گەل و کراوەیی دادپەروەری.
خاڵی سەرەکیی فیلمی زارە خەڵکی چینی ژێردەسته، بە مانایەکی تر ئە­م فیلمە بە کاری ڕۆژانەی خەڵک دەستپێدەکات و بە سەرکەوتنیان کۆتایی دێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​فیلمەکە بە دیمەنە ڕاستەقینەکان (ئاژەڵداری، شیردۆشین، بەرماڵ درووستکردن، چێشت لێنان، بەخێوکردنی منداڵ) بە مەبەستی پیشاندانی ژیان و کولتووری ڕاستەوخۆی کوردانی ئێزیدی دەستپێدەکات. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، هامۆبێک نازاریان، شێوازی مۆنتاژ بەکاردەهێنێت. (مۆنتاژ ئەو شێوازەیە کە سینەمای ئاڤانگاردی سۆڤیەت بۆ درووستکردنی مانا و چەمک بەهۆی پەیوەندکردنی نێوان وێنە­گەلی جیاواز بەکاریان دە­برد). ئە­و بەم کەرەستەیە ڕەخنەی جددی لە ڕژێمی تزاری ڕووسیا و سیستەمی کۆیلەداری لە کوردستان دەگرێت. بۆ نیشاندانی هەلومە­رجی وا، نازاریان بەکارهێنانی گێڕانەوەی کلاسیک، چیرۆکێکی خۆشەویستی دەگێڕێتەوە.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا، نازاریان لایەنگری خەڵک و چینی ژێردەسته، بەڵام ئەم لایەنگرییە بێ ڕەخنە نییە و ئە­و ڕەخنە لە نەزانی و خورافاتیان دەگرێت (پشتگیری و ئاگادارکردنەوە لە ڕێگەی کامێرا بۆ خەڵک ئامانجی ئەوه). بەڵام ڕەخنەی سەرەکیی دەرهێنەر بەرانبەر دەسەڵاتی تیزار و میکانیزمی خێڵەکی و ئاغاواته. دوو پێکهاتە لە بارودۆخی جیاوازدا کە یەکتر بەهێز بکەن. دەرهێنەر بەوردی دزینی پارەی بەرپرسان لەژێر وێنەی تیزار نیکۆلاسی دووەم و هاوسەرەکەیدا نیشان دەدات. بە هەمان شێوە سەرۆکی عەشیرەت و شێخ و پاسەوان لە کاتی دزی، پارە وەرگرتن و پێشێلکردنی مافی خەڵکدا بە گرتنی وێنەی نزیک نیشان دەدات. نازاریان جیا لە خەڵکی هەژار و ئاسایی، دەسەڵاتدارەکان و ئەوانەی وا ستەم دەکەن، ڕشوە­ت وەردەگرن و لە خەڵک دزی دەکەن، بەگشتی بە ڕووخساری ناشرین پیشان دەدات.
بەرپرس و دە­فتە­ردار بە هاوکاریی سەرۆکی عەشیرەت و شێخ، خەڵکی هەژار دەنێرن بۆ بەرەی شەڕ و لەو کەسانە کە بڕێک پارە یان مەڕیان هەیە ڕشوە­ت وەردەگرن. وەک ئەوە وایە هەمووان لەسەر ئەوە کۆک بن کە بە وتەی دەفتەدار: کورد وەک مەڕەکانیان ساویلکەن و دەکرێت فێڵیان لی بکرێت. لە لایەک دەسەڵاتدارەکان هاوکاریی یەکتر دەکەن و ژێردەستەکانیش نەک هەر پێکەوە نین، بەڵکوو لەگەڵ فیتنە و فێڵبازییاندا هاوڕا دە­بن.
خاڵی ئومێدبەخش لەوێیە کە سەیدۆ لەبەر خۆشەویستی دژی حکوومەت و تەیموور بەگ دەوەستێتەوە. ئە­و نەچووە بەرەی شەڕ (جەنگی جیهانیی یەکەم) ، شەڕێکی بێ کەڵک کە تەنیا مەرگ و نەهامەتیی بوو بۆ چینی بند­ەست و بە بەرپرسی کاروباری کورد و دە­فتە­رداری دەڵێت تەنیا هەژارەکان دەبەن (بۆ خزمەتی سەربازی) لەکاتێکدا دەوڵەمەندەکان نابە­ن. دەنگی ئەو دەنگی دژایەتی بەرانبەر دەسەڵاتە. بەهۆی ئەم دوژمنایەتییە لەگەڵ دەسەڵات دەچێتە زیندان. هەڵهاتن لە زیندان و دواتر ئازادکردنی زارە و تۆڵەسەندنەوە لە خان ئامانجی کۆتاییی سەیدۆیه. بەم کردەوانە دژی حکومەت و ئاغا و شێخ دەوەستێتەوە. هەرچەندە هۆکاری ئەو دژایەتییە خۆشەویستییە و نەک هۆشیارییەکی سیاسیی دیاریکراو، بەڵام ئەمە بەسە بۆ ئەوەی نازاریان بەم بیانوویە ڕەخنە لە سیستەمێکی گەندەڵ بگرێت. ئەو تەنیا بە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ئەو سەردەمە دەتوانێت چینە قووڵەکانی کۆمەڵگەی ئەو کات پیشان بدات. نازاریان بۆ سبەینێیەکی باشتر لەژێر سێبەری ئارارات بۆ خەڵک، بە ڕەتکردنەوەی ئەو هەموو ڕەشاییە دەگاتە پاکی و ئەوەی دەمێنێتەوە خەڵک و ئاراراته.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは71表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 09-03-2024
関連ファイル: 7
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 09-03-2024 (0 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 芸術
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 22-03-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 23-03-2024
最近の( زریان عەلی )によって更新この商品: 22-03-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは71表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.196 KB 22-03-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,464
画像 105,194
書籍 19,480
関連ファイル 97,495
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 伝記 - 方言 - クルド - Badini ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.688 秒(秒) !