ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 522,540
画像 105,731
書籍 19,696
関連ファイル 98,586
Video 1,419
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئێران لە عێراق و سوریا: سەرەتای پەیوەندییەکان و گرنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێران لە عێراق و سوریا: سەرەتای پەیوەندییەکان و گرنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان

ئێران لە عێراق و سوریا: سەرەتای پەیوەندییەکان و گرنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان
=KTML_Bold=ئێران لە ئێراق و سووریا: سەرەتای پەیوەندییەکان و گرنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان=KTML_End=
#شێرکۆ کرمانج#
=KTML_Bold=دەستپێک=KTML_End=
ئەم بابەتە کە لە چەند بەشێک پێکهاتووە لە هەر بەشێکی تەرکیز لەسەر پرسێک یان چەند پرسێک دەکەین لە ڕۆڵی ئێران دەکۆڵێتەوە لە ئێراقی دوای 2003 و لە ململانێ بەردەوامەکانی سووریا لە 2011 ەوە تا ئێستا. هەروەها شرۆڤەی ستراتیجیەتی سیاسیی ئێرانیش بەرانبەر بەسووریا و ئێراق دەکات و شەن و کەوی دەکات. ئامانجی ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران و بەکارهێنانی شەڕی بەوەکالەت لە ئێراق و سووریا بۆ دەستنیشان کردنی ئامانجە ستراتیجییەکانی ئێران لەو دوو وڵاتە بەتایبەتیی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی. هەروەها هەوڵدەدا کار و کاردانەوەکانی دژبەرە هەرێمییەکانی ئێران وەکوو سعودیە و قەتەریش شی بکاتەوە. بابەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە نزیکایەتی مەزهەبیی ڕژێمەکانی سووریا و ئێراق لەگەڵ گرنگیی ستراتیجیی جوگرافیای هەردوو وڵات بۆ بەستنەوەی ئێران بە حیزبوڵا هۆکاری هەرە سەرەکی تێوەگلانی ئێرانن لە سووریا و ئێراق. هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئێراق کارتێکی سیاسییە بەدەست ئێرانەوە کە بەکاری دێنێت بۆ زیادکردنی توانا سیاسییە هەرێمییەکانی بە مەبەستی پاراستنی هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ئێران دەیەوێت سوپایەکی تەریب لە سووریا و ئێراق دا درووست بکات کە هاوشێوەی سوپای پاسدارانی خۆی بێت.
=KTML_Bold=پاشخانێکی مێژوویی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئێراق و سووریا=KTML_End=
لە دوای درووستکردنییەوە لە 1921 لەلایەن بەریتانیاوە، ئێراق لەلایەن عەرەبی سوننەوە حوکم کراوە، کە لە 20٪ ی دانیشتووانی ئێراق پێک دەهێنن. دەسەڵاتی سوننەکان تاوەکوو 2003 درێژەی کێشا، واتە تا ئەو کاتەی کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا حکومەتە سوننییەکەی لە کار خست، کە لەلایەن “سەدام حسێن”ەوە سەرکردایەتی دەکرا. ئەمەش ڕێگای بۆ شیعەکان خۆش کرد، کە نزیکەی 60٪ ی دانیشتووانی ئێراق پێک دەهێنن، کە وەک گرووپی زۆرینە لەو کاتەوە تا ئێستا کۆنترۆڵی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کردووە. دوای لەسەر کار لابردنی سەدام حسێن، ئەمریکا هیواکانی لەسەر ئەوە دامەزراندبوو کە لە ڕێگای پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە سیستەمێکی سێکولاری دیموکراتی لە وڵاتەکەدا دادەمەزرێنێت. بەڵام زنجیرە هەڵبژاردنەکان لە ئێراق، کە تا ئێستا ئەنجامدراون (لە 2005، 2009و 2014، 2018، 2021) هاوکاربوون بۆ خۆتێهەڵقورتاندنی هێزە هەرێمییەکان لە سیاسەتی ئێراق دا بەتایبەتیی ئێران.
سووریا وەکوو دەوڵەتێکی مۆدێرن لە 1920، ڕێک ساڵێک پێش ئێراق لەلایەن فەڕەنسای داگیرکەرەوە، درووستکرا. لە 1946 دا سەربەخۆیی وەرگرت، کە دەکاتە چواردە ساڵ دوای ئەوەی ئێراق سەربەخۆ کرا. هەرچۆنێک بێت، ساڵانی ناجێگیریی سیاسیی و کودەتای سەربازیی بەردەوام بوو تاوەکوو 1970 کاتێک حافز ئەسەد، کە سەر بە خێزانێکی شیعەی عەلەوی کەمینە بوو، دەسەڵاتی لە ڕێگای کودەتایەکی سەربازییە گرتە دەست. عەلەویەکان 14٪ ی دانیشتووانی سووریا پێک دەهێنن. لە 1982 دا، سوپای سووریا و هێزە ئەمنییەکانی ئەسەد یاخیبوونێکی سوننەکانی شاری حەمایان دامرکاندەوە، کە تێیدا دەیان هەزار مەدەنیان کوشت. لە 2000 دا، حافز ئەسەد مرد و کوڕەکەی، بەشار ئەسەد، جێگەی گرتەوە.
لەو کاتەوەی ئەمریکا ڕژێمەکەی “سەدام حسێن”ی لە 2003 ڕووخاند، ئیدی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ئێراق ناجێگیر بووە، لەپەیوەند بەسووریاش، لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندانەکان لە 2011 ەوە لە دژی ڕژێمەکەی ئەسەد دۆخەکە شڵەژاوە. داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکا بووە بە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە، وەک قووڵبوونەوەی توندوتیژیی مەزهەبیی، داڕمانی ئەمنیی، گەشەکردنی گرووپە ڕادیکاڵ و توندڕەوەکانی وەک ئەلقاعیدە لە ئێراق (کە دواتر بوو بە دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و سووریا، #داعش#). لە نیوەی 2014 دا، داعش ناوچەیەکی بەرفراوانی لە ئێراق و سووریا کۆنترۆڵ کرد، ئەمەش داعشی کرد بە گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی لە جیهاندا. لەو قۆناغەدا (2014-2017)، داعش بەوەوە دەینازی کە ناوچەیەکی فراوانی لە ئێراق و سووریا کۆنترۆڵ کردووە و چەندان سەرچاوەی گەورەی داهاتی هەیە، لەوانە بیری نەوت لەو دەڤەرانەی کە بەڕێوەی دەبرد.
دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی جوگرافیی فراوان، داعش دەوڵەتێکی/خەلافەتێکی دامەزراند کە لە باکووری سووریاوە دەستی پێ دەکرد تاوەکوو ناوچەکانی ڕۆژاوا و ناوەڕاستی ئێراق، ناوی لێنابوو دەوڵەتی ئیسلامی. دوای سێ ساڵ، داعش زۆربەی ئەو ناوچانەی لەدەستدا کە لە 2014 ەوە کۆنترۆڵی کردبوون. دوای داعش ئەو ناوچانە کەوتنە دەست سوپای ئێراق و هێزە کوردییەکان لە ئێراق و هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا.
شۆڕشی 1979 ی ئێران ڕژێمی شای ڕووخاند کە دۆست و هاوپەیمانێکی نزیکی ئەمریکا بوو لە ناوچەکە، لەجێی ئەو کۆماری ئیسلامی ئێرانی دامەزراند کە پێچەوانەی ڕژێمەکەی پێشوو بوو، دژی ئەمریکاییەکان ڕەفتار دەکات. لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراق تێکچوون. لە ئەیلولی 1980، ئێراق جەنگێکی لە دژی ئێران ڕاگەیاند کە هەشت ساڵی خایاند. لە ماوەی ئەم جەنگەدا حافز ئەسەدی سووریا پشتی ئێرانی گرت؛ ئەمەش ڕێگای خۆشکرد بۆ هاوپەیمانییەکی ستراتیجی دوورمەودا لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا.
لە هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، ئێران هاوکاری پێشکەشی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراق (مەجلیسی ئەعلا) لە دەکرد، کە لە 2007 ناوەکەی گۆڕرا بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە ئێراق (لێرەبەدواوە، مەجلسی ئەعلا)، کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی بوو لە ئێران لە 1982 دا دامەزرا. ئێران ڕاهێنانیشی بە جەنگاوەرەکانی ڕێکخراوی بەدر دەکرد و چەکی پێ دەدان، کە ئەوکات باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلا بوو، بۆ ئەوەی شەڕی ئێراق بکەن. ڕێکخراوی بەدر کۆڵەکەیەکی سەرەکی هێزەکانی #حەشدی شەعبی#ە کە بەمدواییە دامەزرا کاتێک کە سوپای ئێراق لە موسڵ لە 2014 دا ڕووخا و عەلی سستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان، فەتوای دامەزراندنی دا. زیاد لەوەش، ئێران هاوکاریی و هەماهەنگی حیزبی دەعوەی ئیسلامیشی دەکرد کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی دیکەی شیعەیە بوو تا ڕووخانی سەدام حوسین. حیزبی دەعوە لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی بیست دامەزرا، کە حیزبی حاکمە لە ئێراق لە 2006 ەوە تا ئێستا. لە دوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامییەوە، دەکرێت ئەوە وەک هۆکارێک، یان ڕێگەخۆشکەرێک، بووە بۆ تێوەگلانی ئێران لە کاروباری ئێراق دا.
بەڵام تێوەگلان و دەستتێوەردانی ئێران بە ڕاست و بە چەپ لەگەڵ داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و لە دوای ڕاپەڕینەکانی سووریا، دەستپێدەکات و تادێت ئێران زیاتر ڕۆدەچێتە ناو کاروباری سیاسیی ئەو دوو وڵاتە و ڕەگوڕیشە لەنێو دامەزراوەکانیدا دادەکوتێت. لەگەڵ تێوەگلانی ئێران دا، هێزی دی هەرێمیی و نێودەوڵەتی کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەو دوو وڵاتە بەڵام هیچیان بە قەد ئێران کاریگەرییان نەبووە و جێپەنجەیان دیارنەبووە. ئامانجی سەرەکی ئەم نووسینە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە پەیوەندارەکان بە دەستێوەردانی ئێران و هێزە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان لە ئێراق و سووریا دا.
ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی سووریا کە لە 2011 دەستی پێ کرد، هەر زوو بوون بە ئاڵۆزی فراوان، بەتایبەتیی دوای تێوەگلانی هێزگەلی دەوڵەتی و نا-دەوڵەتی. کاتێک ناڕەزاییەکان لە سووریا دەستی پێ کرد ئێران بە “پیلانێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی بۆ ڕووخاندنی ئەسەد” وەسفی کرد. بەهۆکاری ئەو هاوپەیمانییە بەهێزەی نێوان هەردوو وڵات یارمەتیدانی سووریا بوو بە کۆڵەگەیەکی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بۆ پاراستنی ڕژێمەکەی ئەسەد، پەیداکردن و سەپاندنی کاریگەریی هەرێمیی، هەروەها بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خۆی.
ململانێ بەردەوامە ناوخۆییەکانی ئێراق و سووریا بەهۆی ڕۆڵ و تێوەگلانی زلهێزی وەکوو ئەمریکا و ڕووسیا، هاوکات، وڵاتانی دراوسێ وەکوو سعودیە، تورکیا و قەتەر هێندەی دیکە پرس و کێشەکانی ئاڵۆزتر کرد. زیاد لەوەش تێوەگلانی هێزگەل و ڕێکخراوی نا-دەوڵەتی وەکوو بەرەی نووسرە (لقی سووریای ئەلقاعیدە لە 2017 کە ناوەکەی خۆی گۆڕی بۆ هەیئەت تەحریر ئەلشام)؛ داعش؛ حیزبوڵای شیعەی توندڕەوی لوبنان لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ی کوردی، هەموویان بەسەریەکەوە تەنگژەی سووریایان گەورەتر و فراوانتر و قووڵتر کرد. لەگەڵ ئەم چەقبەستووییە سیاسییە ئاڵۆزەی ئێراق و سووریا، کە بەهۆکاری هەندێک دەوڵەتی “خەمخۆر” خراپتر بووە، پێویست دەکات کە پێشهاتە نوێکان لە هەردوو وڵاتدا بە وریاییەکی زۆرەوە چاوی لێ بکرێت، بە شێوەیەک کە ئێران وەکوو یاریکەرێکی بەهێزی هەرێمی تەماشا بکرێت کە پێشتر توێژەران بەو ڕەنگە دەستنیشانیان نەکردووە و لێییان نەکۆڵیوەتەوە. ئەم بابەتە هەوڵدەدات لەو ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەی ئێران بکۆڵێتەوە. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは66表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-02-2024
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 14-02-2024 (0 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 政策的
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 26-03-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 26-03-2024
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは66表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 522,540
画像 105,731
書籍 19,696
関連ファイル 98,586
Video 1,419
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの 伝記 - 性別 - 女性

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.313 秒(秒) !