ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,459
画像 105,100
書籍 19,503
関連ファイル 97,765
Video 1,412
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لە نێوان سەروەریی نەتەوەیی و شکۆی تاک دا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
=KTML_Bold=لەنێوان سەروەریی نەتەوەیی و شکۆی تاک دا=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#
یەکێک لەو چەمکانەی کە کەمترین پانتایی لە هزر و فیکری ئێمەدا داگیر کردبێت، شکۆی تاک و سەروەریی نەتەوەیی/نیشتمانییە. یەکێک لەو چەمکانەی کە نەتەوە و وڵاتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری دنیادا شەڕی بۆ دەکەن و بە موو لێی دانابەزن، ئەو چەمکەیە، کە پێی دەڵێن سەروەریی. چەمکی سەروەریی نەتەوەیی/نیشتمانیی کەی و لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ جیاوازی نێوان سەوەری و شکۆی تاک لەگەڵ سەروەری کۆ لە چی و لە کوێ دایە؟ لێرەدا سەرەتا باس لە سەروەریی و سەروەریی نەتەوەیی دەکەم، دواییش دێمە سەر شکۆی تاک.
=KTML_Bold=سەروەریی نەتەوەیی=KTML_End=
لەسەر ئاستی کۆدا، ئەو چەمکە پەرەسەندنێکی مێژوویی ئاڵۆزی هەیە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغ و سەردەم و ناوچە جیاوازەکان. بەڵام بیرۆکەکە لە سەرەتای دەستپێکی مۆدێرنەوە لە ئەوروپا بە شێوەیەکی کۆنکرێتیتر دەستپێدەکات. دیارە کە دەستپێکردنەکە پەیوەندی بە هەڵکشانی وشیاریی نەتەوەییەوە هەبووە و هەیە. چەند وشیارییەکە بەهێز بووبێت، خواستی سەروەرییش بەهێزتر بووە.
یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی چەمکی سەروەریی نەتەوەیی پەیوەستە بە پەیماننامەی ئاشتی وێستڤالیا، کە زنجیرەیەک پەیماننامە بوون، لە 1648 واژۆ کران، واتە 375 ساڵ بەر لە ئێستا نەتەوە مەزنەکان کاریان بۆ سەروەری نیشتمانی خۆیان کردووە. زۆرجار ئاشتی وێستفالیا بە خاڵی وەرچەرخان لە سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دادەنرێت. پەیماننامەکان کۆتاییان بە جەنگی سی ساڵە لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز و شەڕی هەشتا ساڵەی نێوان ئیسپانیا و کۆماری هۆڵەندا هێنا.
ئاشتی وێستڤالیا بە پرەنسیپی “نیشتمانەکەت کوێیە، ئەوە ئایینەکەتە”، بووە بە بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دەسەڵاتی بە فەرمانڕەواکان دا بۆ خۆیان ئایینی خاک و وڵاتانی خۆیان دیاری بکەن، واتە ئەوان سەروەریی ڕەهایان لەناوخۆی وڵاتی خۆیاندا هەیە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە ئازادی بڕیاردان. ئەمەش گۆڕانێک بوو لە بیرۆکەی سەدەکانی ناوەڕاست کە دەسەڵاتێکی کریستیان گشتگیر بوو، ڕێگەی خۆش کرد بۆ دانپێدانانی تاک بە تاکی دەوڵەتەکان وەک قەوارەی سەروەر، بەمانای ئەوەی ئایین چیتر دەسەڵاتێکی ڕەهای نییە بەسەر ڕۆحی نەتەوەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتانی خۆیاندا. چیتر دەسەڵاتێکی دەرەکی، با ئایینیش بێت، ناتوانێت بڕیار لە چارەنووسی نەتەوەکان بدات. لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، کورد هێشتا لەو چەمک و دونیابینییە تێنەگەیشتبوون، دوای سەد ساڵیش لە داگیرکاریی و خەبات و بەخشینی خوێنێکی زۆر لەپێناو ئازادیدا، هێشتاش ئەو چەمکە لە زیهن و ڕوانگەی مرۆڤی کورد دا کامڵ نەبووە.
چەمکی سەروەریی نەتەوەیی لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا زیاتر جێی خۆی گرت، ژمارەیەک فەیلەسوف، لەوانە: جان جاک ڕۆسۆ و ئیمر دی ڤاتل ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو. لە پەرتووکی “گرێبەستی کۆمەڵایەتی”، ڕۆسۆ جەختی لەسەر بیرۆکەی ئیرادەی گشتی و سەروەریی نەتەوە کردووەتەوە.
“گرێبەستی کۆمەڵایەتی”ی ڕۆسۆ، بەردی بناغەی فەلەسەفەی سیاسییە. ڕۆسۆ لە نامە کاریگەرەکەیدا، لە بیرۆکەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەکۆڵێتەوە، بەوەی کە تاکەکان کۆدەبنەوە و جەستەیەکی بە کۆمەڵ پێکدەهێنن، هەندێک ئازادی تاکەکەسی لەپێناو چاکە و بەرژەوەندی گشتیدا واز لێ دێنن و ڕادەستی دەسەڵاتی سیاسی دەکەن، لە بەرانبەریشدا دەسەڵاتی سیاسی لەسەریەتی شکۆی تاکەکان بپارێزێت.
ڕۆسۆ جەخت لەسەر چەمکی ئیرادەی گشتی دەکاتەوە، پێشنیازی ئەوە دەکات کە ئەو بڕیارانەی بە کۆمەڵ لەلایەن کۆمەڵگەوە دەدرێن، ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی هەر تاکێکن لە کۆمەڵگەدا. ئەمەش فۆرمێک لە چارەنووسی ورد لە چوارچێوەی جەستەیەکی بە کۆمەڵدا بەرەو پێش دەبات. ئەو دەڵێت کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە ئەو کۆمەڵگەیەیە کە تاکەکان ڕاستەوخۆ بەشداری لە داڕشتنی ئەو قانونانە دەکەن کە بەڕێوەیان دەبەن، هەست کردن بە خاوەندارێتی هاوبەش و خۆبەڕێوەبردن، پەروەردە دەکەن. لەوێشدا تاکەکان هەستی شکۆمەندییان بۆ درووست دەبێت و پردی متمانە لەنێوان دەسەڵات و هاووڵاتییاندا درووست و بەهێز دەبێت.
بەکوورتی، لە “گرێبەستی کۆمەڵایەتی”، ڕۆسۆ جەخت لەسەر گرنگی بڕیاردانی بە کۆمەڵ و بەدواداچوون بۆ چاکەی گشتی دەکاتەوە. بیرۆکەکانی لەگەڵ بنەما فراوانەکانی تاکەکاندا هاوتەریبن، کە بەشدارن لە پێکهێنانی ئەو ڕێسا و پێکهاتانەی کە لە چوارچێوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتیدا ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
ئیمێر دی ڤاتل، کە زانا و دیپلۆماتکارێکی سویسری سەدەی هەژدەمە، پەرتووکێکی بڵاوکردەوە بە ناوی “یاسای نەتەوەکان”، هەر بەو پەرتووکەش ناسراوە. پەرتووکەکەی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و لە 1758 دا بڵاوی کردووەتەوە. لەوێدا ڤاتل باس لەلایەنە هەمەجۆرەکانی یاسای نێودەوڵەتی دەکات، لەوانەش چەمکی سەروەریی. بۆچوونەکانی ڤاتل سەبارەت بە چەمکی سەروەریی هاوتەریب بوون لەگەڵ بیری یاسای و سیاسی باوی سەردەمی خۆیدا. ئەو جەختی لەسەر بیرۆکەی سەروەریی وەک سیفەتێکی جەوهەریی دەوڵەتداریی و سەربەخۆیی کردووەتەوە. ڤاتل جەخت لە هەندێک خاڵی سەرەکی دەکاتەوە لە پەیوەندی بە پرسی سەروەریی، لەوانە:
سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی: ڤاتل سەروەریی بە تایبەتمەندییەکی ژیانی نەتەوە سەربەخۆکان دەزانێت. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە نەتەوەیەکی خاوەن سەروەریی دەبێت دوور بێت لە کۆنتڕۆڵ و دەستوەردانی دەرەکی و توانای بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی خۆی هەبێت و قانون و سیاسەتەکانی خۆی دیاری بکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مادام هەموو نەتەوەیەک هەمان مافی بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی خۆیان هەبێت، کەواتە بەبێ گوێدانە قەبارەی گەورەیی و بچووکی نەتەوەکان، دەبێت پارێزگاری لە یەکسانیان بکرێت لە بەرانبەر یاسای نێودەوڵەتیدا.
ئەوەی کە زۆر گرنگە لە هزری ڤاتل ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە هەرچەندە دانی بە بنەمای دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتاندا نەناوە لە پەیوەندی بە پرسی سەروەریی، بەڵام هەندێک هەڵاوێردنی بۆ داناوە، لەوانە، ئەگەر دەوڵەتێک دەسەڵاتی خۆی خراپ بەکار هێنا دژ بە هاووڵاتییانی خۆی، یان هەندێک جار قەیرانی مرۆیی ڕێگە بە ئەگەری دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.
بیرۆکەکانی ڤاتل کاریگەرییان هەبووە لەسەر پەرەپێدانی یاسای نێودەوڵەتیی مۆدێرن، کارەکانیشی بەشداریان کردووە لە داڕشتنی سەروەریی لە چوارچێوەی دەسەڵاتداری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تێڕوانینەکانی سەبارەت بە سەروەریی ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی سیاسی و قانونەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری کردووەتەوە.
لەو ڕوانگەیەشەوە لەوە تێدەگەین، کە دەکرێت چەمکی سەروەری لەلایەن هێزە سیاسییەکانی کوردەوە نەکەوتبێتە بەر ڕووناکی. بە مانایەکی دیکە، پانتاییەکی گرنگی لە هزر و تێگەیشتنی سیاسییە کوردەکان داگیر نەکردبێت چونکە سەروەریی لە سیاسەتەکانی هێزە سیاسییە کوردستانییەکاندا ڕەنگ ناداتەوە. دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکان، ئەوەبێت کە لە کاروانی بزووتنەوەی سیاسی خۆیاندا نەک هەر ئەزموونی دەوڵەتداریان نەبووە، بەڵکوو نەشیان توانیوە بگەنە ئاستی حیزبێکی مۆدێرن، ئەگەر سیمای مۆدێرنەشیان تێدا بووبێت. باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە تا ئەمڕۆش ئامادە نین واز لە ڕەهەندە میلیشیاییەکەی خۆیان بهێنن و سوپایەکی نیشتمانی بۆ هەرێم درووست بکەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی حیزب. ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کاتێک حیزب خاوەنی چەکداری خۆیەتی، ئەوا بەپێی قانونە بەرکار و باوەکان، میلیشیایە جا هەر ناوێکی لێنرابێت.
بەهەرحاڵ بەتێپەڕبوونی کات چەمکی سەروەری نەتەوەیی بوو بە پرەنسیپێکی بنەڕەتی لە قانون و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، کاریگەریی لەسەر گەشەسەندنی دەوڵەتە نەتەوەییەکان هەبوو. ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە داڕشتنی پێکهاتە سیاسییە مۆدێرنەکان و ئەو بیرۆکەیەی کە هەر دەوڵەتێک لە سنوورەکانی خۆیدا دەسەڵاتی باڵای هەیە.
=KTML_Bold=شکۆی تاک=KTML_End=
خاڵێکی دیکە کە لێرەدا زۆر گرنگە بۆ سەروەری دەوڵەت یا هەر هەرێمێک، یا بۆ هەر دەسەڵاتێک، شکۆی تاکە. شکۆی تاک کاکڵی دەوڵەتی مۆدێرنە. مۆدێرنبوونی دەوڵەت، یان مۆدێرنبوونی هەر دەسەڵاتێک بە بانگەشە نابێت، بەڵکوو بەو بنەما و پرنسیپانەوە دەبێت کە ئەو دەوڵەتە یا ئەو دەسەڵاتە لەسەری دادەمەزرێت و بەڕێوە دەچێت. بۆیە لەژێر هەژموونی دەسەڵاتی مۆدێرندا چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ گرووپ و پێکهاتەکانی ناو کۆمەڵگە کراوە. ئەو چارەسەرەش لە ڕێی چەمکی هاووڵاتیبوون و شکۆی تاکە. لە دەسەڵاتی مۆدێرندا، شکۆ بۆ کەمینە و زۆرینە نییە بەڵکوو شکۆ لە خوارەوە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە، واتە لە تاکەوە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە. تاک هەڵگری شکۆ و سەروەریی خۆیەتی، نەک لەبەر ئەوەی سەر بە زۆرینەیەک یا کەمینەیەکە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لە خودی خۆیدا هەڵگری بەها و بایەخی خۆیەتی. لە وەها دەسەڵاتێکدا، هیچ تاکێک سەر بە هەر گرووپێکی مرۆیی بێت لەناوخۆی هەرێمدا، لە سایەی سیستەمێکی مۆدێرندا، پێویست ناکات نیگەران بێت و بترسێت لەوەی پەراوێز بخرێت، یان مافەکانی پێشێل بکرێن، یان ئازادییەکانی سنووردار بکرێن، بە هۆکارێکی زۆر سادە، ئەویش شکۆی تاکەکانە لەناوخۆی هەرێمێکی سەروەردا. هیچ سیستەمێک نابێت بە ناوی سیستەمی کۆتا و پاراستنی تایبەتمەندی هیچ گرووپێکی مرۆیی گەورە بن یان بچووک، بەڵکوو دەسەڵات شکۆی هەموو تاکەکان وەکوو یەک دەپارێزێت و بەرگریان لێ دەکات.
لەو کۆمەڵگەنەی کە فیکری ئایینی یا خێڵەکی تیایداندا زاڵە، تەنانەت لەو کۆمەڵگەیانەش کە ئایدیۆلۆجیاکان بەسەریاندا زاڵن، شکۆی تاک هەمیشە لە بەردەم هەڕەشەی سنووردارکردن دایە. ئازادییەکان موڵکی ئایدیۆلۆجیست و پیاوانی ئایینین، ئەوان ئازادی تاکەکان دەبەخشنەوە. بە مانایەکی دیکە، تاکەکان موڵکی کۆمەڵن، موڵکی خێزانن، لە دەرەوەی خێزان و کۆمەڵگە، تاکەکان هیچ شکۆ و سەروەرییەکیان نییە. لەو جۆرە کۆمەڵگەیانەدا، کە لەهیچ پانتاییەکدا نە شکۆی تاک و نە سەروەری نەتەوە لەئارادا نابێت، کۆمەڵگە بە گشتی لە قۆناغێکی تاریکیدا دەگوزەرێت و هەموو پانتاییەکان تاریک و وێرانن.
کێشەی کورد و هێزە سیاسییەکانی، لەناو وێرانەیی تێنەگەیشتن لە شکۆ و سەروەرییدا ونبوون. ونبوون بە مانای نازانن بەرەو کوێ بڕۆن، هەنگاو بەرەو کوێ بنێن. هەر نەتەوەیەک لە مانای سەروەریی نەتەوەیی تێببگات، خاوەنی دونیابینی و ستراتیجەییەتی تایبەت بە خۆی دەبێت و دەزانێت چی دەوێت و بەرەو کوێ دەڕوات. هەر شارەزایەک تەماشای هێزە کوردییەکان بکات بەشێوەیەکی گشتی و لە هەموو پارچەکانی کوردستانیش، لەوە تێدەگات کە ئەو هێزانە لەناو ونبوونێکی مەترسیداردا گوزەر دەکەن و بێدونیابینی و بێستراتیجن. نەبوونی ستراتیجێکی نیشتمانی وای لێکردوون هەمیشە پەرتوبڵاو بن، لەنەبوونی پانتاییەک بۆ سەروەریی، ناتوانن و ناشزانن لەدەوری چی کۆ ببنەوە. هەر بۆیەشە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی سیاسی هەرێم لە بەردەم ڕەشەبای ئەوانی دیکەدا لاربووەتەوە.
پڕۆسەی سیاسیی ساڵانێکە کۆتایی پێ هاتووە، ئەویش لە سایەی نەبوونی ڕوانگە و ستراتیج و حەڵاڵ و حەرامێکی نیشتمانییدا. لەسایەی تێنەگەیشتن لە فەلسەفەی سیاسی و فیکری سەروەریی نیشتمانیی، لە نەبوونی نەبوونی فیکر و هزری شکۆی تاک، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان کە موڵکی هەموو خەڵکی باشووری کوردستانە، بێ پەڕڵەمان و بێ حکومەتێکی خاوەن شەرعییەت و بێ هیچ جۆرە سەروەرییەکی نیشتمانییە. ئایا سیاسییەکانی کوردستان لەو قەیرانە فیکرییە، نەبوونی سەروەریی، تێگەیشتوون؟ بەدڵنیایی نەخێر. بۆیە دەڵێم نەخێر، چونکە هەموومان لە ڕەوشێکی نالەباری بێ سەروەرییدا دەژین.
نەبوونی سەروەریی تاک و درووستکردنی کەڕامەت بۆ تاکی کورد، لە ڕێی قەیرانە یەک لە دوا یەکەکانەوە، لە ڕێی نەبوونی دادوەریی کۆمەڵایەتیی و داڕزان لەناو گەندەڵییەکی ناقۆڵا، لە ڕێی جرتوفرتکردنی ڕێژەیەکی زۆر لە تۆمەتبارانی جینۆساید لەناوخۆی هەرێم و دادگایی نەکردنیان، لە ڕێی نەبوونی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی لەنێوان هێزە سیاسییەکان، هەروەها لە ڕێی پشتگوێخستنی خەڵک و ڕادەستکردنی بە گرووپە ئایدیۆلۆجیستەکان و نەبوونی هیچ سیاسەتێکی نیشتمانی لەسەر ئاستی زمان و بەهێزکردنی سایکۆلۆجیای تاکی کوردستانی و درووستنەکردنی باوەڕبەخۆبوون و نەبوونی شانازیکردن بە کوردستانییبوونی خۆیان و زۆر هۆکاری دیکەش، وایان کردووە دۆخی هەرێمی کوردستان لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە ناسەقامگیر بێت. کێشەکەش ئەوەیە لەسەر ئاستی کۆی نەتەوە نەتواندراوە لە چەمکی سەروەریی تێبەگەین. ئەو تێنگەیشتنەش وای کردووە ئەو دەسەڵاتە بەرەو هەرەسی بێ شکۆیی بڕوات و ئەو سەروەرییە ڕێژەییەش کە هەبوو، کزببێت و کۆتایی پێ بێت و بکەوێتە بەر تەوژمەکانی دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق.
ئەمڕۆ، بە جۆرێک، لەناو قەیرانی بێشکۆییدا دەناڵێنین، کە وایکردووە خەڵکانێک لەناوخۆی هەرێم پەیدا ببن داوای خۆبەدەستەوەدانی ئەو جەستە نەخۆشەش بکەن کە پێی دەڵێن هەرێمی کوردستان. خەڵکێک کە لە بنەڕەتدا نە لە شکۆی تاک و نە لە سەروەری نەتەوە تێگەیشتوون، بە جۆرێک لە سایەی بێشکۆیی خۆیان، داوای لەدەستدانی هەموو جۆرە سەروەرییەکی هەرێمی کوردستانیش دەکەن. پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، کێشەی ئەوانە لە چی دایە؟ کێشەی سەرەتا و بنەڕەتی ئەوانەش هەستنەکردنە، یان نەبوونی هۆشیارییە لە پەیوەند بە چەمکی سەروەریی. لەجیاتی ئەوەی لە ڕێی خۆڕێکخستن و بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانییدا هەوڵ بدەن شکۆی تاکی کورد و سەروەری نەتەوەی کورد لەدەست مەترسییە ناوخۆییەکان و دەرەکییەکان ڕزگار بکەن، هاتوون داوای گەڕاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ قۆناغە پێشینەکان و سەردەمی جینۆساید. بە خۆڕادەستکردنەوەی بەغدا، بەغدایەک کە لە خودی خۆیدا خاوەنی دەسەڵاتێکی مۆدێرن نییە و لە ماف و خواستە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان تێناگەن.
هەڵبەت یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەو خۆزگەخواستنە بە گەڕانەوە بۆ بەغدا، هەژاریی تاکی کوردە لەمەڕ شکۆی نەتەوەیی. لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا، هێزە دەسەڵاتدارەکانی، لە ڕێی ئەو خاڵە نێگەتیڤانەی کە لەسەرەوە ئامەژەیان پێکرا، تا بۆیان کرا شکۆی تاکی کوردیان شکاند، تا وای لێهات ڕێژەیەکی زۆر هەوڵ بدەن بەرەو باوەشی دەسەڵاتێکی میلیشیایی و ناسەقامگیر بڕۆن کە هێشتا بەرگی داگیرکەری دانەکەندووە. هێزەکانی دەسەڵات بەهۆی ناهەشی و نەبوونی وشیارییەکی نەتەوەیی و تێنگەیەشتن لە شکۆی تاک و سەروەریی نیشتمانیی، بە ژمارەیەک لە سیاسی و پەڕڵەمانتار و بەرپرسی باڵا، شەرعییەتیان بە پێتەختی ئێراق داوە و بۆخۆشیان لە نەبوونی شەرعییەتدا بوون بە گاڵتەجاڕی هەمان ئەو سیاسی و هێزە ئێراقیانەی کە بە هاوپەیمان هەژماریان دەکەن.
شکۆ لە کوێیت؟ لە بێ سەروەری نەتەوییدا داهاتوومان لەناو لەپی عیفریت دایە! [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは39表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 17-12-2023
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 政策的
ブック: 理念
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 30-03-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 01-04-2024
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 06-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは39表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,459
画像 105,100
書籍 19,503
関連ファイル 97,765
Video 1,412
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.266 秒(秒) !