هاوڕیی خراپ وەک خەڵووز وایە، نەشت سووتێنێ ڕەشت ئەکا.
ئەو مرۆڤانەی لە کانی خەڵووزدا کار دەکەن، بەردەوام بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵووزدا هەیە، هەمیشە جەستەیان ڕەش دەبێت، هەروەها پەیوەندی هاوڕێیەتی یەکێکە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کەم کەس لە ژیاندا هەیە، هاوڕێی نەبێت، بەڵام گرنگ لەوەدایە کە چۆن هەڵی دەبژێریت، چونکە هاوڕێ باش و خراپی هەیە، مەبەست لە کەسی خراپەکارە، هەر چۆنێک لێی نزیک ببیتەوە، دەتخاتە داوێکەوە، چۆن خەڵووز مرۆڤ ڕەش دەکات، هاوڕێی خراپیش مرۆڤ تووشی زیان دەکات. [1]