پێی خۆش بوو لیباس لە بوردی یەمان
لە ماددەی خوری و لە ماددەی کەتان
ڕەنگی سپی و سەوز لەلای مەرغووب بوو
پارچەی بەو ڕەنگەی لەلا مەحبووب بوو
ئەیکردە پەنجەی بچووکی خاتەم
زۆر لە دەستی ڕاست لە دەستی چەپ کەم
چەوری ئەفەرموو مووی سەری جارجار
زۆر مەیلی هەبوو بە عەتری بۆندار
میسکی هەڵئەگرت، بخووری ئەکرد
لە داری عوود و لە کافووری ورد
سوورەتی پاک و شەرەف و عەرزی
سیرەتی چاک و ئەخلاقی بەرزی
نایەتە نووسین بۆ من بە دەفتەر
سەڵەوات لەسەر ڕۆحی پێغەمبەر
بەسە بۆ سەنای قورئانی کەریم
«إِنَّکَ لَعَلي خُلُقٍ عَظيمٍ»[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#