کە مونکیر داوای موعجیزەی لێ کرد
بە ئیمای پەنجە مانگی دوولەت کرد
«اِقْتَرَبَتِ السّاعَةُ وَانْشَقَّ»
بۆ لەت بوونی مانگ دەلیلێ حەقە
ئایەتی دوایی وەکوو بورهانە
لەبۆ ئینسانێ نەگرێ بەهانە
بۆ موعجیزەیە ئینکاری موسیڕ
ئیعراز و دەعوای سیحری موستەمیڕ
بۆی ماتڵ بوو ڕۆژ، لەسەر نەقڵی حەق
لەبەر نوێژی عەسر لە غەزای خەندەق
بۆ پایەی بەرزی شاهی ساحێب تاج
ئیمتیازی بوو بە ئەسڕا و میعراج
کە بە ئیحتیرام جیبریلی ئەقدەس
شەو بردی هەتا «بيت المقدّس»
لەوێوە سەرکەوت لە ئاسمانان
بیستی گوفتوگۆی خالیقی مەننان
بە سورعەتی بەرق هەر لە عەینی شەو
هاتە خوارەوە بە شەوق و پڕتەو[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#