خەلیفەی پێنجەم حەزرەتی حەسەن
ئەزهەری زەهرا و ئەنوەر و ئەحسەن
تا موددەی شەش مانگ زۆر بە شەرافەت
مایەوە لەسەر عەرشی خەلافەت
جا دەستی هەڵگرت «اکبر السّبطين»
لەبەر ئیسڵاحی بەینی «فِئَتَين»
موددەی خەلافەت گەیشتە سی ساڵ
لەسەر بەیانی شای ساحێب کەماڵ
وەفاتی فەرموو لە پەنجای هیجری
عومری چل و حەوت، بەقیع جێی قەبری[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#