ئەرکانی نوێژت نۆزدەیە تەمام
لەسەر مەزهەبی شافیعی هومام
ڕوکنی ئەووەڵی ناوی نیەتە
لەبۆ کردنی فەرزی ئەو وەختە
لەگەڵ نیەتا «اللّه اکبر»
بۆ موقارەنە مەکەوە خەتەر
لەلای ئەهلی عیلم غەیرە خافییە
کە موقارەنەی عورفی کافییە
سێهەم و چوارەم فاتیحە و قیام
لەبۆ توانا و دانای ساحێب فام
قیام ئەمەیە کە زنجیرەی پشت
هەتا ئەتوانی ڕێک بوەستن گشت
پێنجەم ڕکووعە، وا تەختی تەوێڵ
لەگەڵ بەر ئەژنۆ ڕێک بێ، بەبێ فێڵ
شەشەم ئیعتیدال بەرز ببەرەوە
وا کە ڕاوەستای لە ئەووەڵەوە
حەوتەم سوجدەیە هەتا ئەتوانی
تەوێڵ بە ڕووتی لە زەوی دانی
سکی پەنجەی پێ و ئەژنۆ و بەری دەست
دانێیتە زەوی بە هێز و مەبەست
ئەژنۆ داپۆشین فەرزە و زەروورەت
چونکا داخڵن لە حەددی عەورەت
هەستە و دانیشە ئەمە هەشتەمە
سوجدەی دوایی ڕوکنی نۆهەمە
لەم پێنج ئەرکانا مانەوە فەرزە
پەلەپەل مەکە بەوێنەی هەرزە
تەحیاتی ئاخر ڕوکنی پازدەهەم
دانیشتنەکەی ڕوکنی شازدەهەم
ڕوکنی حەثدەهەم پاش ئەم تەحیاتە
سڵاوات لەسەر شای بەرییاتە
هەژدەهەم سەلام، ئاخریان تەرتیب
وەکوو ڕابووران، ئەی برای نەجیب[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#