تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ یەکەم یاری خۆی لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق ڕووی کردە شاری #زاخۆ#ی دەلال و لەسەر یاریگەی (دەلال) بوونە میوانی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی زاخۆ#، لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #05-04-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و بێچووە شێرە پێشمەرگەکان توانیان بە ئاستێکی ناوازە و بەرزەوە ببینرێن و بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێ وەڵام لە دەرەوەی یاریگەکەیان یەکەم سەرکەوتن و یەکەم سێ خاڵ یان مسۆگەر کرد.[1]